بڕیاره دوو سبه‌ی كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر، كۆڕێكی تری ئه‌ده‌بی به‌بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین كتێبیه‌وه بۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ نووسه‌ر و ڕووناكبیری كورد ساز بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ئاشتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی پێنجشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، سه‌عات 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ، له رێوڕه‌سمێكدا كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ساز ده‌كه‌ین".
له سه‌رجه‌م كۆڕه‌كان ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كرێت
زیاتر گوتی، "كۆڕه‌كه له شاری هه‌ولێر ده‌بێت به‌ناونیشانی (چی له شێرزاد حه‌سه‌ن فێر بووم؟) له‌ناو بازاڕی داون تاون له نهۆمی دووه‌م له‌ناو كتێبخانه‌ی ئاشتی، هاتن بۆ هه‌مووانه".
ئاشكرای كرد، "كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی ئاشتییه‌وه ساز ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دوای كۆڕه‌كه دكتۆر فه‌رهاد كتێبێكی چیرۆكی نوێشی به‌ناونیشانی (ئه‌و شێته‌ی ده‌یگوت ناو چاوی شه‌یتان شه‌وان شینه) ناساندن و واژووی له‌سه‌ر ده‌كات".
ڕوونی كرده‌وه، له سه‌رجه‌م كۆڕه‌كانمان ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بن.
كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه كار و چالاكی كولتووری و وه‌شاندنی كتێب ده‌كات، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و كولتووری و هونه‌ری كردووه و زۆرترین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ناساندنی كتێب له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت. له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی كۆڕێكی گه‌شه‌پێدانی تاك و گه‌نجانه‌وه كه بۆ دكتۆر زانا قه‌ساب كردبوو، زیاتر له دوو هه‌زار گه‌نج له هۆڵی میدیای شاره‌كه توانی كۆ بكاته‌وه كه ئه‌مه بۆ هه‌ولێر كارێكی نوێ بوو.