داوای ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە پارێزەری ترەمپ دەكرێ

:: AM:10:54:26/01/2021 ‌
كۆمپانیای دۆمنین كە بەرهەمهێنەری ئامێرەكانی جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن لە ئەمەریكایە، داوای قەرەبووی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار لە رودی جۆلیانی پارێزەری ترەمپ دەكات و پێی وایە بە تۆمەتباركردنی كۆمپانیاكە زیانێكی زۆری پێ گەیشتووە.

یەكێك لەو تۆمەتانەی پارێزەرەكەی ترەمپ ئاراستەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ساختەكاری دەكرد، ئەوەبوو ئامێرەكان زانیاری هەڵەیان داوە و لە قازانجی بایدن دەنگەكانیان جیا كردووەتەوە.
ئەو تۆمەتانەی ترەمپ ئاراستەی كردبوون، لە زیاتر لە 60 دادگای ئەمەریكا پووچەڵ كرانەوە

ئەو تۆمەتانەی ترەمپ ئاراستەی كردبوون، لە زیاتر لە 60 دادگای ئەمەریكا پووچەڵ كرانەوە و نەیتوانی هیچ كامێكیان بسەلمێنێت.

بەگوێرەی بی بی سی، كۆمپانیاكە داوای كردووە بە ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بكرێتەوە، چونكە تیمی پارێزەرانی ترەمپ نەیانتوانی ئەو تۆمەتانە بسەلمێنن.

پێویستە بگوترێ دۆناڵد ترەمپ تا كۆشكی سپیشی بەجێهێشت، هەر لەسەر ئەوە سوور بووە براوەی هەڵبژاردنە و تەنانەت دەیەوێت پارتێكی نوێ دابمەزرێنێت.

ئەو لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دووەم جار لێپرسینەوەی لەگەڵدا كرا و بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو لە ئەنجوومەنی پیرانیش لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.



وشە - سلێمان تاشان