ئێران چه‌ندان گرووپى جیاجیاى چه‌كدارى توندرۆى له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان دروست كردووه و مه‌ترسى به‌كارهێنانیان ده‌كرێت دژى كورد، له‌و ڕووه‌شه‌وه هێز و كه‌سایه‌تى و چاودێرانى سیاسیى له ڕۆژهه‌ڵات هۆشدارى ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و گرووپانه به‌رده‌وام له گه‌وره‌بووندان.
ئێران له ڕێگه‌ى جۆراوجۆره‌وه گرووپى توندڕۆى سه‌له‌فى له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان دروست كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئێران ده‌چێته چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ دژایه‌تیكردنى كورد له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌وڵدان بۆ ترساندن و بێ هێزكردنى پێگه‌ى حزبه كوردییه‌كان، چونكه ئه‌و گرووپانه هانى گه‌نجان و خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵات ده‌ده‌ن له حزبه كوردییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، ژماره‌ى ئه‌و چه‌كداره توندڕۆیانه له 50 هه‌زار زیاترن.
محه‌مه‌د قادرى به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى حزبى دیموكرات، ڕوونى كرده‌وه كه ئێران زیاد له گرووپێكى چه‌كدارى توندڕۆى له‌ناو ڕۆژهه‌ڵات دروست كردووه و مه‌ترسى رژدیان له‌سه‌ر كورد دروست كردووه. ئه‌و به "وشه"ى گوت، "به‌هێزبوونى كورد له ڕۆژهه‌ڵات مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئێران دروست ده‌كات، ئێرانیش هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌رگرتن له هێزه سیاسییه كوردییه‌كان ده‌گرێته به‌ر."
قادرى ده‌ڵێ، "هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردوونه‌ته‌وه تا هۆشیاریى پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه توندڕۆیانه له ڕۆژهه‌ڵات بڵاو بكه‌ینه‌وه و به شێوه‌ى جیاواز ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
هێزه سیاسییه كوردییه‌كانى ئێران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌ده‌غه كراون و كارى سیاسیى زۆرینه‌یان له هه‌رێمى كوردستانن، به‌ڵام زۆربه‌ى حزبه‌كان هێزى چه‌كداریان هه‌یه و ناو به‌ناو چالاكى دژى هێزه‌كانى ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هێزه كوردییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى خه‌باتیان هاوڕا نین و ناكۆكییان هه‌یه.
سیروان پاڵانى به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵه، باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كده‌نگى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌كێكى گه‌وره‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێران و ئه‌و هێزه توندڕۆیانهى دروستى كردوون.
پاڵانى گوتى، "ئه‌و گرووپه توندڕۆیانه له ڕۆژهه‌ڵات ده‌بینرێن و چالاكى دژى كورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه مه‌ترسى رژد بۆ سه‌ر كورد و نه‌وه‌ى نوێ له ڕۆژهه‌ڵات دروست ده‌كات، چونكه به ته‌كنیكى جۆراوجۆر ڕایاندهكێشنه ناو ئه‌و گرووپانه‌وه و دواتر دژى كورد به‌كاریان دێننه‌وه."
به پێویستیشى زانى هێزه سیاسییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆ ببنه‌وه و میكانیزمێكى هاوبه‌شى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، گه‌ڵاڵه بكه‌ن و جێبه‌جێى بكه‌ن.
ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه له ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" تا سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش دێن، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان نه‌بێت، له ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونى زیاترى ئه‌و گرووپانه، پێ ده‌چێت له ئاینده‌دا مه‌ترسى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش دروست بكه‌ن.
سلێمانى/ شاد كه‌یوان