به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ڕووسیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژنانی دووگیان زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به كۆرۆنا هه‌یه، له‌و وڵاته‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوونیان تۆمار كردووه له ئاست دانیشتووانه‌كانی تردا.
زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووه
به‌شی چاودێریی ژنان و منداڵبوون له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه، له ئاست ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له دانیشتووانی وڵاته‌كه، ژنانی دووگیان و ئه‌و ژنانه‌ی تازه منداڵیان بووه، زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووه.
ڕایان گه‌یاندووه، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به توندی ڤایرۆسه‌كه‌یان گرتووه و دووگیان بوون، ته‌مه‌نیان له نێوان 35 ساڵ به‌ره‌وسه‌ر بووه.
باسیان له‌وه‌ش كردووه، مه‌ترسیدارترین كار كه وا ده‌كات ژنانی دووگیان و هاووڵاتییانی تر تووشی ڤایرۆسه‌كه بن، كاركردنه له كه‌رته ته‌ندروستییه‌كان، بۆیه زۆرینه‌ی تووشبووان به‌هۆی كاركردنیان له‌و كه‌رته تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.