له دنیای هۆڵیووددا زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی هاوسه‌رییان كردووه و له‌و دنیایه‌دا به زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ڕووی موڵك و ماڵه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" ئاماژه‌ی به چه‌ندان ناو له‌ناو هاوسه‌راندا كردووه و وێنه‌ی بڵاو كردوونه‌ته‌وه، ئه‌وان له دنیای هۆڵیوود و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌و دنیایه‌ن.
بیونسیه كه گۆرانیبێژێكی ناوداره و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جای زی كه ئه‌ویش به گۆرانیبێژی بواری راپ ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌وان به ده‌وڵه‌مه‌ندترین له‌ناو هاوسه‌رانی هۆڵیوود ده‌ناسرێن، موڵك و پاره‌ی هه‌ردووكیان ده‌گاته یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
جۆرج كلۆنی و ئه‌مه‌ل عه‌له‌مه‌دین كه یه‌كیان ئه‌كته‌ر و ئه‌وی تریام پارێزه‌رێكی ناوداری دنیایه، موڵك و پاره‌ی هه‌ردووكیان كه تا ئێسته كۆیان كردوونه‌ته‌وه، ده‌گاته 570 ملیۆن دۆلار، بۆیه ئه‌وانیش به هاوسه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هۆڵیوود هه‌ژمار ده‌كرێن.
ڤیكتۆریای ئه‌كته‌ر و دێڤید بێكهامی وه‌رزشوان دوو هاوسه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندی ترن له‌و دنیایه، پێكه‌وه خاوه‌نی موڵك و ماڵ و پاره‌ی زیاتر له 450 ملیۆن دۆلارن.
كانی وێست و كیم كارداشیان كه ئه‌وانیش له دنیای هۆڵیووددا ناوی زۆر دیارن، یه‌كیان گۆرانیبێژ و ئه‌وی تریان ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری ته‌له‌ڤزیۆنییه و هاوكات نمایشكاره. خاوه‌نی 600 ملیۆن دۆلارن.
له‌ناو هاوسه‌رانی دنیای هۆڵیوود زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندییان ئاشكرا كردووه، نموونه‌یان میلا كۆنیس و ئاشتون كوچه‌ر به 265 ملیۆن دۆلار. جاستن تیمبه‌رلیك و جیسیكا بێڵ به 248 ملیۆن دۆلار. وێڵ سمیس و جادا بینكیت به 400 ملیۆن دۆلار و ده‌یان هاوسه‌ر تریش.