وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، گرتنی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین گرووپی مافیای له باشووری ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند كه هه‌ستاوه به كوشتنی 12 هاووڵاتی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له پزیشكان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ناوخۆی
عێراق له ڕاگه‌یانراوێكدا گرتنی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین مافیای تاوانكاری له پارێزگای میسان ڕاگه‌یاند، كه تۆمه‌تباره به كوشتنی زیاتر له 12 كه‌س.
له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، "هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسی پارێزگای میسان، له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا له شاره‌دێی سه‌لامی سه‌ر به شارۆكه‌ی مه‌یموونه، توانیان سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین مافیای تاوانكاری بگرن، كه به‌شداری له چه‌ندان حاڵه‌تی كوشتن و ڕفاندن و دزیكردن كردووه."
تۆمه‌تباره به كوشتنی زیاتر له 12 كه‌س
زیاتر هاتووه، له‌كاتی گرتنی مافیاكه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كێكیشدا گیراوه، كه 12 هاووڵاتیی پێ كوشتووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و مافیایه تۆمار كراوه به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌ندان پزیشكی له ناوچه‌كه كردووه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه تایبه‌ت بووه و له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌دا بووه كه پۆلیسی پارێزگای میسان بۆ گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ داواكراوان ده‌ستیان پێ كردووه.
به‌هۆی لاوازیی هێزه ته‌ناهییه‌كان له به‌غدا و ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، گرووپی مافیای زۆر په‌یدا بووه، به‌شێكی زۆریان تاوانبارن به كوشتنی خۆپێشانده‌ر و چالاكانی مه‌ده‌نی و پزیشكان، به‌ڵام لاوازی حكوومه‌ت له ناوچه‌كه وای كردووه نه‌توانن به ئاسانی بیانگرن.
پارێزگای میسان، یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراقه كه كه‌وتووه‌ته ڕۆژھه‌ڵات باشووری ئه‌م وڵاته. ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه شاری عیماره‌یه. به پێی سه‌رژمێرییه‌كانی ساڵی 2003 ژماره‌ی دانیشتووانی 803 هه‌زار كه‌س بووه.