به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ناهی له به‌غدا و شاره‌دێی و شارۆكه‌كانی ده‌وروبه‌ری، جارێكی تر داوای كۆبوونه‌وه‌ی له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت، له كاتێكدا ڕۆژی هه‌ینی 22ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا، به‌په‌له له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا و گۆڕینی ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی ته‌ناهی له پۆسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه ته‌ناهییه‌كان
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك په‌رله‌مان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كردووه به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه ته‌ناهییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
زیاتر گوتی، "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره‌یه‌كی ته‌واوه‌تی، پێویسته بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداو و پێشێلكارییه ته‌ناهییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق كه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌یه".
ئاشكرای كرد، تا ئێسته كات و كۆبوونه‌وه و ڕۆژه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، ته‌نیا له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك پێشنازێكی به‌په‌له ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو.
ڕۆژی پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له دوای یه‌ك له بازاڕی باله‌ی نزیك گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران، ناوه‌ڕاستی به‌غدایان هه‌ژاند، به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 32 كه‌س و بریندارانیش 110 كه‌سن، ته‌قینه‌وه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له باب ئه‌لشه‌رقی ڕوویان داوه و ئێسته 10 بریندار له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه.