شاره‌زایه‌كی میكانیك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، پاتری یه‌كێكه له گرنگترین به‌شی ئۆتۆمبێله‌كه‌ته كه كار به ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات، به‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌و به‌شه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داناگیرسێت.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاتری له‌كاتی كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل 12.6 ڤۆڵته، به‌ڵام كاتی به ئیشخستنی ئۆتۆمبێل نابێت له 10 ڤۆڵت كه‌متر بێت و ده‌بێت ڕاسته‌خۆ بچێته‌وه 13 بۆ 14.3 ڤۆڵت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و بێ كێشه ئیش بكات.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر له 10 ڤۆڵت كه‌متر بوو، ئه‌وه دیاره پاتری لاواز بووه، پێویسته بگۆڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئیشكردنی ئۆتۆمبێل كه‌متر بوو له 13 ڤۆڵت، مانای ئه‌وه‌یه داینه‌مۆی باش شه‌حن ناكات، له‌لایه‌كی تریش ئه‌گه‌ر له 16 ڤۆڵت زیاتر بوو، مانای ئه‌وه‌یه داینه‌مۆكه‌ی زیاد شه‌حن ده‌كات پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، داینه‌مۆ زیاد شه‌حن بكات یان كه‌م شه‌حن بكات، ده‌بێ به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه پاترییه‌كه ده‌كوژێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر سووتانی عهقڵهكهیشی هه‌یه، چونكه ڤۆڵتی زیاد و كه‌م پێ ده‌كات.
پاتری ئۆتۆمبێل بەشێکی گرنگی و کاری داگیرسانی و کوژانەوەی ئۆتۆمبێلەکە ڕێکدەخات
ئه‌و شاره‌زایه چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌باره‌ی پاتری ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ:
یه‌كه‌م - پاتری لاواز كێشی ئۆتۆمبێل كه‌م ده‌كات.
دووه‌م - پاتری لاواز به‌نزین زیاد خه‌رج ده‌كات.
سێیه‌م - پاتری لاواز له‌رزینی ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات.
چواره‌م - پاتری لاواز مه‌ترسی سووتانی عه‌قڵ دروست ده‌كات، چونكه عه‌قڵ به‌رده‌وام پێویستی به زیاتر له حه‌وت ڤۆڵته.
پێنجه‌م - به‌تایبه‌تی بۆ ماركه‌ی ''Nissan'' ده‌بێت زۆر ئاگاداری خه‌تی ساردی بین، كلس یان شل نه‌بێت.
شه‌شه‌م - ''جیپ، دۆج، كریزله‌ر'' به هیچ شێوه‌یه‌ك با چه‌تاڵی له ئۆتۆمبێلێكی تره‌وه با بۆ نه‌كرێت.