به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی و پیسبوونی ژینگه، ئێران تووشی ته‌نگژه‌ی كاره‌با هاتووه و رۆژانه چه‌ند سه‌عاتێك كاره‌با له گه‌وره شاره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌بڕێت، تاران له‌مه‌یاندا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه و سه‌رجه‌م گڵۆپی رێگه‌وبان و ناوشار به شه‌وانه به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با ده‌گوژێته‌وه.
زۆربەی تاوانەکان بە تاریکی شەو ئەنجام دەدرێن
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
تاران رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی تاریكی و نه‌بوونی كاره‌با دزی و رێگری له‌ناو شاری تاران رووی له هه‌ڵكشان كردووه و به به‌راورد به چه‌ند مانگی رابردوو تاوانی دزیكردن به رێژه‌ی 18٪ هه‌ڵكشاوه.
محه‌مه‌د قه‌نبه‌ری سه‌رۆكی پۆلیسی ئاگاهی تاران ده‌ڵێ، 90٪ی ئه‌و دزی و رێگرییانه به تاوانی سووك هه‌ژمار ده‌كرێن و زۆربه‌یان بریتین له دزی ماڵان و دوكان و ئۆتۆمبێل و...
پێشتریش پۆلیسی تاران له‌باره‌ی بڕینی كاره‌بای شه‌قامه‌كان هۆشداری دابووه وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و ته‌نگژه‌ی دارایی، كاره‌بای سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان به شه‌و بڕاون.
زۆربه‌ی ئه‌و دزییانه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و برسێتییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، ئێسته زیاد 49٪ی دانیشتووانی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و توانای دابینكردنی بژێوی رۆژانه‌یان نییه.