به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌و لێدوانانه‌ی كیلیان ئیمباپێی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان تێگه‌یشتوون، كه به‌م دواییه له باره‌ی داهاتووی خۆی بۆ میدیاكان داویه‌تی.
ئیمباپێی فڕه‌نسی، كه ناوی پێوه‌ست كراوه به چوونی بۆ ریال مه‌درید، به‌م دواییانه گوتی: "ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وه‌ربه‌هێنان له خۆمدا بكه‌ن، نه‌ك گرێبه‌ستێكی نوێ واژۆ بكه‌م و دواتریش دوای ساڵێك له پاریس بڕۆم".
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، كه هه‌میشه زانیاریی نه‌گوتراوی تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید لێدوانه‌كانی ئیمباپێ وه‌ك دواپه‌یام بۆ یانه‌كه‌یان ده‌بینن، كه مه‌به‌تسی ئه‌وه‌یه ئێسته گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا دواتر ئه‌مه نایه‌ته‌دی.
ئه‌و پێشهاته دوای ئه‌وه دێت، چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسی ئه‌وه‌یان كردبوو، ریال مه‌درید پلانی هه‌یه دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سانجێرمان له 2022، ئه‌وكات ئیمباپێ به خۆڕایی بباته ریزه‌كانییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، به‌رپرسانی یانه‌ی پاریسی باش ده‌زانن ئاره‌زووی ئیمباپێ رۆیشتنه به‌ره‌و مه‌درید، بۆیه ده‌سته‌واره‌كیان پێشكه‌ش كردووه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
ئێلچرینكیتۆ ئه‌وه‌ش روو ده‌كاته‌وه، به‌رپرسانی مێرنگی پێیان وانییه باوكی ئیمباپێ هه‌وڵی ئه‌وه بدات له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ مه‌درید، پاداشتێكی دارایی بۆ خۆی ده‌سكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر باوكی یاریزانه‌كه بۆ كارێكی وا هه‌وڵ بدات، ئه‌وا پێویسته ئه‌وه بزانێت، ریال مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ناكات.