ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه كه خه‌رجییه‌كان له‌ناو بودجه‌ى گشتیی عێراق كه‌م كرابێته‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا دۆسیه‌ی باجی داهات كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی دابینی كردووه به بڕیارێك له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داراییه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، ئه‌حمه‌د كینانی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هیچ پاره‌یه‌ك له بودجه‌ی گشتی عێراق كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێت له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان له‌ناو بودجه ڕاست نییه".
داواكراوه یاسای ژماره 113 كارا بكرێت له‌سه‌ر سه‌پاندنی باجی داهات
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا دۆسیه‌ی باجی داهات كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی دابینی كردووه به بڕیارێك له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داراییه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
زیاتر گوتی، "لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، كه یاسای ژماره 113 كارا بكات له‌سه‌ر سه‌پاندنی باجی داهات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا وه‌ك پێشتر كاری پێ بكرێت، جگه له‌وه هیچی تر ڕوویی نه‌داوه و بڕیار ده‌رنه‌كراوه".
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د جبووری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له میدیا عێراقییه‌كان ڕای گه‌یاند، "ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی بودجه به نزیكه‌ی سی تریلیۆن دینار، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه".