نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له كاتی هێرش و شه‌ڕی داعشدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمانده‌یی و ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر زه‌وی هێرشی داعشی ڕاگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا ڕای گه‌یاندووه، له‌م ماوه‌یه‌دا ئاژانسی هه‌واڵی فارس له ئێران، له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دوو فیلمه‌وه له‌سه‌ر هه‌ولێر و پێشمه‌رگه و شه‌ڕی داعش، هه‌وڵی داوه ڕاستییه‌كان بشێوێنێت و سووكایه‌تی به پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بكات و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان بشارێته‌وه.
ئه‌و كاره گیانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش ناشاد ده‌كات كه ئه‌و ڕۆژانه پێكه‌وه له یه‌ك سه‌نگه‌ردا به‌رانبه‌ر داعش شه‌هید بوون
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاتی شه‌ڕی داعشدا پێوه‌ندییه‌كانی نێوانمانی به‌هێزتر كرد، ئه‌و ئاژانسه فه‌رمییه له كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌و كاره‌ی هه‌وڵ ده‌دات زیان به پێوه‌ندییه‌كان و دۆستایه‌تیی نێوانمان بگه‌یه‌نێت. ئه‌و كاره گیانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش ناشاد ده‌كات كه ئه‌و ڕۆژانه پێكه‌وه له یه‌ك سه‌نگه‌ردا به‌رانبه‌ر داعش شه‌هید بوون. بێگومان كارێكی ئاوای پڕ له نادروستی و پڕ له شێواندنی ڕاستی و منه‌تكردنی به‌و شێوه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌خلاق و هه‌ڵسوكه‌وته‌شدا یه‌ك ناگرێته‌وه كه فه‌رمانده‌ی شه‌هید قاسم سلێمانی هه‌یبوو. بۆیه كاری به‌و شێوه‌یه دڵسۆزی نییه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران و فه‌رمانده‌ی شه‌هید، به‌ڵكو تێكدانی ئه‌و پێوه‌ندییه به‌هێزه‌یه كه فه‌رمانده قاسم سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ی پێدابوو.
له كاتی هێرش و شه‌ڕی داعشدا ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر زه‌وی هێرشی داعشی ڕاگرت
" پشتیوانییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ره‌تای هێرشی داعشدا بۆ سه‌ر كوردستان كه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار به فه‌رمانده‌ییی فه‌رمانده قاسم سلێمانی، هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان كرد، هه‌میشه جێگه‌ی سوپاس و ڕێزه و له‌كاتی خۆیدا هه‌رێمی كوردستان به ڕوونی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ك چۆن هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێودوڵه‌تیی دژی داعش، به‌تایبه‌تی هاوكاریی كاریگه‌ر و ماوه‌درێژی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها هاوكاریی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه، به هه‌مان شێوه هاوكاریی حیزبه كوردستانییه‌كانیش له ڕۆژانی سه‌ره‌تای هێرشی داعشدا بۆ سه‌ر كوردستان له‌بیر ناكرێن". سه‌رۆكی هه‌رێم وا ده‌ڵێ
هه‌روه‌ها دووپات ده‌كاته‌وه "له كاتی هێرش و شه‌ڕی داعشدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمانده‌یی و ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر زه‌وی هێرشی داعشی ڕاگرت و هێزی داعشی له ناوچه‌كه‌دا تێك‌شكاند، ئه‌وه‌ش تێكشكاندنی هێزێكی تاریكپه‌رستی ئه‌وتۆ بوو كه هه‌ڕه‌شه بوو له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و ئازادی و ئاسایشی هه‌موو جیهان".
ئێمه ئه‌و دوو فیلمه به سووكایه‌تیكردن به خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان داده‌نێین
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، "ئێمه ئه‌و دوو فیلمه به سووكایه‌تیكردن به خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان داده‌نێین، هه‌روه‌ها به سووكایه‌تیكردن به قاره‌مانییه‌تیی پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدانی كوردستان و له هه‌مان كاتدا به سووكایه‌تیكردن به بنه‌ما و باوه‌ڕه‌كانی فه‌رمانده قاسم سلێمانی داده‌نێین".
له كۆتایشدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ سوودێك له به‌رهه‌مهێنانی فیلمی ئاستنزم و دوور له ڕاستیی به‌و شێوه‌یه‌دا نابینین، جگه له هه‌وڵێك بۆ تێكدانی هاریكاریی ناوچه‌یی و دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان گه‌لانی دۆست له ناوچه‌كه‌دا. بۆیه له ڕوانگه‌ی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و هاوكاریی له‌مێژینه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، داوای هه‌ڵوێستێكی گونجاو له كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو فیلمه ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی برینداركردنی هه‌ستی گه‌لی كوردستان.