ڕۆژنامه‌ی
واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وان كیتی ماكیۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كرێكارانی فلیپینی به لێشاو به ناوی بردنیان بۆ ئیماڕات و كاركردن و پێدانی پاره‌ی زۆر ده‌گه‌یه‌نرێنه سووریا و له‌وێش بێ پاره و به زۆر كاریان پێ ده‌كرێ و ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
كیتی ماكیۆ له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ 17 كرێكاری فلیپینی قسه بكات، كه تا ئێسته‌یش له سووریا گیریان خواردووه و ناتوانن ده‌ربازیان ببێ و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان، ئه‌وان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌و بواره سه‌ره‌تا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه بۆ دوبه‌ی ده‌گوێزرێنه‌وه و له‌وێ كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌وان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا فڕۆكه‌كانیان نیشتووه‌ته‌وه و به زۆر براونه‌ته سه‌ر كار و هیچ پاره و مووچهكیشیان له‌به‌رانبه‌ر كاركردنی زۆر و به‌رده‌وام پێ نادرێت.
جۆزیفین تواگینگ /ته‌مه‌ن 33 ساڵ/ یه‌كێكه له كرێكاره‌كان و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئێمه‌یان گه‌یانده فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی، به‌ڵام كاتێك ویستمان داببه‌زین ڕێگیریان لێ كردین و به‌ره‌و سووریا ئێمه‌یان گواسته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی زۆرمان ده‌ربڕی و هه‌وڵماندا ئه‌م مامه‌ڵه نهشیاوهمان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، به‌ڵام هیچمان بۆ نه‌كرا و گه‌یشتینه دیمه‌شق.
ئه‌گه‌ر له سووریا نه‌مێننه‌وه ده‌كوژرێن
ئه‌و باس له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ده‌كات كاتێك گه‌یشتووه‌ته دیمه‌شق و ده‌ڵێ، كاتێك گه‌یشتین ئێمه هه‌ر سوور بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سووریا جێ بهێڵین و بگه‌ڕێینه‌وه دوبه‌ی، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كردین و ئازاریان ده‌داین و به ڕوونی پێیان گوتین، كه ئه‌گه‌ر به‌م دۆخه ڕازین زۆرباشه، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رجه‌میان ده‌كوژن.
ماكیۆ نووسیویه‌تی، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكارانی فلیپینی ڕزگاركراون له سووریا و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه وڵاتی خۆیان، به‌ڵام هێشتایش به‌شێكیان ماون و له سووریا گیریان خواردووه و هیچ چاره‌سه‌رێكی تریان نییه، جیا له قبووڵكردنی سته‌م و زۆرداری كه به‌رانبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات چیرۆكه‌كانیان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، دوای گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه له دیمه‌شق به ماڵباته‌كان ده‌درێن، تا له ماڵه‌كانیان خزمه‌تیان بكه‌ین، له به‌رانبه‌ریش دا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان پێ نادرێ و ماڵباتهكانیش له‌گه‌ڵیان زۆر توندن و زۆرترین مافیان پێشێل ده‌كه‌ن.
فلۆردیزلا ئاریگوالا /ته‌مه‌ن 32 ساڵ/ بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، كه خاوه‌نی ماڵه‌كه زۆر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دام و ماوه‌ی نۆ مانگیش هیچ پاره و مووچه‌یه‌كی پێ نه‌دام، بۆیه ناچار بووم بوه‌ستم تا خه‌وی لێ ده‌كه‌وێ و به‌سه‌ر دیوار كه‌وتم و كه‌مێك پاره‌م برد و ته‌كسیم پێ به كرێ گرت و خۆم گه‌یانده باڵوێزخانه‌ی فلیپین و له‌وێوه گهڕێنراوهمهوه وڵاته‌كه‌م.
ئه‌وان ته‌نیا كاروباری ناوماڵمان پێ ناكه‌ن، بگره له كێڵگه و كارگه‌كانیش به زۆر كارمان پێ ده‌كه‌ن، زۆریشن ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر و له دۆخێكی ده‌روونی زۆر خراپ ده‌ژین.
ئه‌و ژنه فلیپنییه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتمان له ژوورێكی بچووكیان كردین، كه زیاتر له 20 ژن ده‌بووین و به زۆر گهیهنرابووینه سووریا، سه‌رجه‌م مۆبایله‌كانمان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا بوو و نه‌مانده‌توانی ده‌نگمان به هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نین، بۆیه وه‌ك گیراو و تاوانبار خۆمان ده‌هاته به‌رچاو كه له گرتووخانهكانداین.
ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و زۆربه‌یان ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر
ساڵانه به هه‌زاران كرێكار له وڵاتانی باشووری ئاسیا ڕوو له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن و داهاتێك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، مانگانه‌یش به‌شێكی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن بۆ وڵاته‌كه و كه‌سوكاریان ده‌ینێرنه‌وه، ئه‌مه‌یش به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی به‌هێزبوونی داهات له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان داده‌نرێت، كه زۆربه‌ی وڵاته‌كان خاوه‌نی ئابووری لاوازن و خه‌ڵكه‌كه‌یان بێكار و هه‌ژارن.
ئه‌و كرێكارانه ڕوو له هه‌موو وڵاتێك ده‌كه‌ن كه شه‌ڕ و ئاژاوه و ماڵوێرانی تێدا نه‌بێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كرێكار له ده‌ره‌وه ده‌هێنن، فێڵیان لێ ده‌كرێ و ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ سووریا، ئه‌و وڵاته‌یش بۆ خه‌ڵكی خۆی و هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویش ناوچه‌یه‌كی نه‌خوازراوه بۆ ژیان و به‌رده‌وام له ژێر چنگی جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه و وێرانكاریدایه.
پۆل ریمۆند كۆرتیز كونسوڵی گشتی فلیپین له دوبه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، هه‌ست به نیگه‌رانی قووڵ ده‌كه‌ین و ناڕه‌زایی زۆرمان ده‌ربڕیووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كۆمپانیاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پێویسته فلیپنییهكان بڕوا به هه‌موو كۆمپانیایه‌ك نه‌كه‌ن و داوای ڕه‌زامه‌ندی و گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیماڕات بكه‌ن، ئنجا ناویان تۆمار بكه‌ن و گه‌شت بۆ وڵاته‌كه بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گرفت و كێشانه ده‌بنه‌وه.