زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه"دا زانیاری له‌باره‌ی ده‌رمانی قاچاخ له هه‌رێم ده‌دركێنێ و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌هێنرێته كوردستان و به كوالێتی ده‌رمان تێپه‌ڕ نابێت، لای ئێمه ده‌رمانه‌كه نایاساییه و قاچاخه، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانه‌شی كه ئه‌و ماده ئهكتیڤییهی پێویسته له‌ناو ده‌رمانه‌كه هه‌بێت، كه‌چی تێیدا نییه، ئه‌ویشیان هه‌ر نایاساییه.
*جۆره‌كانی ده‌رمانی قاچاخ زۆره له كوردستان؟
ده‌رمانی قاچاخ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، له‌وانه ئه‌و ده‌رمانه‌یه ده‌هێنرێته كوردستان و به كوالێتی ده‌رمان تێپه‌ڕ نابێت، ئه‌وه لای ئێمه نایاساییه و قاچاخه، ره‌نگه ئه‌و ده‌رمانه خۆی له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی فه‌رمییه‌وه هاتبێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه به كوالێتی كۆنتڕۆل تێپه‌ڕ نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له‌ڕوانگه‌ی لیژنه‌ی ئێمه‌وه نایاساییه. هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و كۆمپانیانه‌ی بریكاری سه‌ره‌كی كۆمپانیا بڕانده‌كانی ده‌رمانن له ده‌ره‌وه، هه‌ڵساون به كۆپیكردنی ده‌رمانی كۆمپانیای بڕانده‌كانی خۆیان له وڵاتێك كه تێچووی كه‌متره، پاشان هێنراوه‌ته كوردستان، ئه‌و ده‌رمانه‌ش به كوالێتی ده‌رمان تێپه‌ڕ نه‌بووه، ئه‌وه‌یش هه‌ر نایاساییه. هه‌روه‌ها جۆرێكی تری ده‌رمانی قاچاخ، ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه ئه‌و ماده ئهكتیڤییهی پێویسته له‌ناو ده‌رمانه‌كه هه‌بێت، كه‌چی تێیدا نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دراون، ئه‌و جۆره‌یان كه‌م بووه‌ته‌وه.
*هاووڵاتی چۆن بزانێ ئه‌و ده‌رمانه یاساییه و سه‌لامه‌ته، یاخۆ قاچاخه؟
هه‌ر ده‌رمانێك له هه‌رێمی كوردستان، ستیكه‌ری فه‌رمی كوالێتی كۆنتڕۆلی جۆری پێوه نه‌بوو، ئه‌و ده‌رمانه نایاساییه و سه‌لامه‌ت نییه بۆ هاووڵاتییان.
* ئه‌و ده‌رمانه‌ی خۆی به قاچاخ هاتووه به‌و ڕێیانه‌ی تۆ باست، به‌ڵام نرخه‌ی له بازاڕ گرانه، بۆ ئه‌وه چیتان كردووه؟
له كه‌رتی ده‌رمان ئێمه راسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵیمان دایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به پیل راسپارده‌كه‌ی ئێمه‌وه هات، چاكسازی له‌و كه‌رته ده‌ستی پێ كردووه، بۆیه 13 بڕیار له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته، له داهاتووشدا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینن. هاوكات ئێسته ئه‌ركی ئێمه به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌یه كه تاچه‌ند وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
* له كه‌رتی ته‌ندروستیدا چاكسازی كراوه؟
هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تیی ته‌ندروستی ده‌ستی پێ كردووه، بۆیه هه‌فته‌ی رابردوو كۆنفراسێك ئه‌نجام درا، خه‌ریكی ئه‌وه‌ین پڕۆژه‌یاسای كه‌رتی تایبه‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان بنووسرێته‌وه، پاشان ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت، له‌وه‌ش ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێم بكرێت، دواتر بنێرێته په‌رله‌مان. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌رته به یاسا رێكبخه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بۆشایی یاساییمان له كه‌رتی تایبه‌تی ته‌ندروستی هه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی یاسامان هه‌بێت، له‌ناو یاساكه رێژه‌یه‌ك داده‌نرێت بۆ نرخی خزمه‌تگوزاری كه پێشكه‌شی هاووڵاتییان ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سمان رازی نین له‌و نرخ و خزمهگوزارییانهی هه‌ن.
*یاسا ده‌رده‌چێت و هاووڵاتیی كه‌مده‌رامه‌ت باجه‌كه‌ی ده‌دات، له‌و یاسایه كه‌س ده‌پارێزرێت. بۆ نموونه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه هی فلانه به‌رپرسه، ئایا یاساكه ده‌یگرێته‌وه؟
ئیراده‌یه‌كی باش هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاكسازی، ئه‌وه‌یش ئیراده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ته، ئێمه‌ش پشت ئه‌ستوور به‌و ئیراده‌یه، چاودێرێكی ورد ده‌بین، بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی دران و ئه‌و یاسایانه‌شی ده‌رده‌چن بۆ كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی ته‌ندروستی، ده‌بێ هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بن. له‌و یاسایه‌دا كه ده‌رده‌چێت، ناكرێ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی پێشكه‌شی ئێمه ده‌كرێت، هه‌مان خزمه‌تگوزاریی دوا كهوتووترین وڵات بێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی لێت وه‌رده‌گرن، هاوشان بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین وڵاتی دنیا.
*چ دڵنیاییه‌ك هه‌یه؟
ئێمه دڵنیایی به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كه‌رته نابین، تا ئه‌وه‌ی چاكسازیی ریشه‌یی له كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كرێت.