هه‌میشه دوا قسه‌ی خه‌ڵكی پێش ئه‌وه‌ی بمرن، جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی ده‌بێ و به وریایی و وردی شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و وه‌ك به‌شێك له دانایی هه‌ژماری ده‌كه‌ن، دوا په‌یڤی ناوداره‌كانیش زیاتر له هه‌ر كه‌سێكی تر، بایه‌خی پێ دراوه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دوا په‌یڤی هه‌ندێك له ناودارانی جیهانن، پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكه‌ن:
- پۆپ مارلی، میوزیژه‌ن: پاره ژیان ناكڕێ.
- كارل ماركس، فه‌یله‌سووف: هیچ وشه‌یه‌كی كۆتاییم نییه، وشه‌كانی كۆتایی بۆ گه‌مژه‌كانه كه هیچی وایان نه‌بووه له ژیانیاندا بیڵێن.
لیوناردۆ دا فینشی، داهێنه‌ر و وێنه‌كێش: له‌گه‌ڵ خوا و خه‌ڵكی خراپ بووم، چونكه كاره‌كه‌م نه‌گه‌یشته ئه‌و لوتكه‌یه‌ی ده‌بوو پێی بگات.
ناپلیۆن پۆناپارت، سه‌ركرده‌ی فه‌ڕه‌نسی: فه‌ڕه‌نسا، سوپاكه‌ی، فه‌رمانده‌ی سوپا، جۆزفین.
تۆماس ئه‌دیسۆن، داهێنه‌ر: ئه‌و شوێنه زۆر جوانه!.
جێمس براون، گۆرانیبێژ: من ئه‌مشه‌و دوور ده‌ڕۆم.
بیتهۆڤن، مۆسیقار: له ئاسمان گوێبیست ده‌بن. (كه‌ڕ بووبوو له‌و كاته‌یا).
شاژنه دایانا: ئه‌ی خوایه چی ڕووی دا.
ونستۆن چه‌رچڵ، گه‌وره سیاسه‌توانی به‌ریتانی: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌م.
ستێڤ جۆبز، خاوه‌نی ئه‌پڵ: ئۆو، واو.
چارلی چاپلن، ئه‌كته‌ر: بۆ نا، له كۆتاییدا هه‌موومان بۆی ده‌ڕۆینه‌وه.
مۆزارد، مۆسیقار: تامی مردن له‌سه‌ر ده‌ممه، هه‌ست به شتێك ده‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌وی نییه.