ئه‌مڕۆ ئێواره له به‌سڕه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و كوێت یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یارییه‌كه ته‌نیا یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاسایی نییه و كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی هه‌یه.
یارییه‌كه جگه له‌وه‌ی ئاماده‌كاریی هه‌ردوو تیپه بۆ پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕی 2022 و جامی ئاسیای 2023، به‌ڵام چه‌ند ئامانجێكی تری بۆ عێراقییه‌كان هه‌ڵگرتووه و حكوومه‌تی عێراق ماوه‌یه‌كه كاری رژدی بۆ ده‌كات. ئامانجی یه‌كه‌م، راكێشانی سه‌رنجی چاودێران و به‌رپرسانی تۆپی پێی جیهان و ئاسیایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئابلۆقه‌ی سه‌ر یاریگه‌كانی له به‌غدا و شاره‌كانی تر هه‌ڵبگیرێت، به تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست و باشووردا، بۆ ئه‌وه‌ی تیپه عێراقییه‌كان یارییه‌كانی خۆیان له پاڵه‌وانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تی و كیشوه‌رییه‌كان له یاریگه‌كانی عێراقدا ئه‌نجام بده‌ن، به تایبه‌تی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و جامی یانه‌كانی ئاسیا، كه ساڵانێكی زۆره به هۆی ره‌وشی خراپی ته‌ناهییه‌وه رێگه به تیپه عێراقییه‌كان نادرێت له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی بكه‌ن، ته‌نیا له چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا له كه‌ربه‌لا و هه‌روه‌ها له هه‌ولێریش چه‌ند یارییه‌ك ئه‌نجام دراون، به تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی دژ به داعش.
عێراق ئامانجێكی تریشی هه‌یه، كه خۆی ئاماده ده‌كات میوانداریی جامی كه‌نداوی ئه‌مجاره بكات، كه پاڵه‌وانیه‌تیی ژماره 25ـه و حكوومه‌تی عێراق زۆر به رژدی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م میواندارییه ده‌كات، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1979یه‌وه نه‌یتوانیوه میوانداریی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه بكات، هه‌رچه‌نده پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ددانپێدانراویش نییه.
به‌رپرسانی وه‌رزشیی عێراق بۆ ئه‌م یارییه‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی فیفا "جیانی ئینفانتینۆ" و سه‌رۆكی تۆپی پێی ئاسیا و هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی پشكنینی فیدراسیۆنی كه‌نداویان داوه‌ت كردبوو، به‌ڵام هیچ كام له‌مانه ئاماده‌نابن و داوای لێبوردنیان كردووه.
ئه‌مه پێده‌چێت "ریسه‌كه‌ی عێراق بكاته‌وه به خوری" و ئامانجه‌كانی نه‌پێكێت، چونكه راستییه‌كه‌ی بارودۆخی سیاسی، ته‌ناهی و ئابووری له عێراقدا به جۆرێكه، زۆر قورستره له‌وه‌ی بتوانێت كۆمه‌ڵێك ئامانجی وه‌رزشی بپێكێت و بتوانێت ناوه‌نده وه‌رزشییه جیهانی و كیشوه‌رییه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌رێمییه‌كانیش رازی بكات و پێشانی بدات عێراق "شامی شه‌ریفه".
له هه‌ر وڵاتێكدا سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی بواری وه‌رزش، پێوه‌سته به بواره‌كانی تری وه‌ك سیاسی، ئابووری، ته‌ناهی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییش، بۆیه پێم وایه وه‌رزشی عێراق، كه ئێسته له كێشه‌ی قووڵی كارگێڕیی و به‌ڕێوه‌بردندایه، به تایبه‌تی له لیژنه‌ی ئۆڵمپی و فیدراسیۆنی تۆپی پێیدا، زه‌حمه‌ته بتوانێت وا به ئاسانی بگه‌ڕێته‌وه ئاستی جارانی و ركابه‌ریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیایی بكات و بتوانێت ره‌وشی یاریگه‌كانی و تۆپی پێ و یارییه‌كانی تری به‌ره‌و پێش ببات.