ئه‌مڕۆ هه‌ینی، جارێكی تر نرخی دۆلار پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی كه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و جۆره‌ی نه‌بینیوه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ.
دوێنێ پێنجشه‌م، "ستیڤن منوچین" وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یهاویژێ سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نوێی باجدان، كاریگه‌رییه‌كانی سنووردار ده‌بێت و ئه‌وه‌نده زۆر نابێت وه‌ك باس ده‌كرێ و پێش نیوه‌ی ئه‌م ساڵ ده‌یه‌وێ به ته‌واوی جێبه‌جێی بكات.
ئه‌م لێدوانه بووه هۆكاری دابه‌زینی نرخی دۆلار به ڕێژه‌ی 0.2 له به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی دنیادا.
پێشتر چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به باجدان، كاریگه‌ری زۆر دروست بكات، به‌ڵام منوچین دوای هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی، له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی بچووك كرده‌وه.