قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران حه‌سه‌ن ئه‌لكه‌عبی جێگری یه‌كه‌م و د. به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌م كۆبووه‌وه.
سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رۆكانی هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی، د. ڤیان سه‌بری و ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.
حه‌سه‌ن ئه‌لكه‌عبی ستایشی سه‌ردانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی و شاندی دانوستانكاری كرد
وه‌ك سه‌میر هه‌ورامی گوتوویه‌تی، حه‌سه‌ن ئه‌لكه‌عبی ستایشی سه‌ردانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی و شاندی دانوستانكاری كرد بۆ به‌غدا له‌پێناو نزیككردنه‌وه‌ی دید و تێڕوانینه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رجه‌م داتا و ئاماره پێویسته‌كانی له‌باره‌ی به‌شه بودجه و داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف خسته‌ڕوو.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ بۆ ڕێككه‌وتن، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام دراون.