زانست هه‌میشه ددان به‌و زانیارییانه‌دا ده‌نێت كه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، بۆ نموونه له گه‌رمی ئاودا ده‌ڵێین له هه‌ور باران ده‌بارێت. لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه گه‌رمای خۆر ئاو ده‌كات به هه‌ڵم و به‌ره‌و ئاسمان ده‌ڕوات و له‌وێ ده‌بێت به هه‌ور، كاتێك هه‌وره‌كان باریان قورس بوو، به شێوه‌ی به‌فر و باران داده‌بارێنه سه‌ر زه‌وی و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ده‌ریا و رووباره‌كان و جارێكی تر ئه‌و گه‌ڕه دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌وه راستییه‌كی سه‌لمێنراوه.
تا ئێستە هۆکاری باوێشکدان نەدۆزراوەتەوە
به‌ڵام كۆمه‌ڵێك دیارده هه‌ن ئه‌وه‌نده لاوه‌كین كه ره‌نگه بیریشمان بۆی نه‌چێت پرسیاریان له‌باره‌وه بكه‌ین، كه‌چی تا ئێسته زانست هیچ وه‌ڵامێكی بۆیان نییه.
لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند دیارده‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه تا ئێسته زانایان پێیانه‌وه سه‌رقاڵن.
پرخه‌ی پشیله
ئه‌وانه‌ی پشیله‌یان هه‌یه ده‌زانن كاتێك دێته باوه‌شیانه‌وه و خۆی له‌به‌ر یه‌ك راده‌كێشێت، وه‌ك نیشانه‌ی ئاسووده‌یی پرخه ده‌كات. له‌وانه‌یه ئێمه وا تێبگه‌ین دڵخۆشه و ره‌نگه پێبكه‌نێت، وه‌ك چۆن كاتێك سه‌گ دڵخۆش ده‌بێ كلكی ده‌جووڵێنێت، به‌ڵام له پشتی ئه‌و پرخه‌یه هه‌ندێك بابه‌تی تر هه‌یه.
هۆی راسته‌قینه‌ی پرخه‌ی پشیله بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لای زینده‌وه‌رناسان وه‌ك مه‌ته‌ڵی لێ هاتبوو. به‌ڵام له‌مدواییانه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له‌به‌ریه‌كچوون و گرژبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ماسولكه‌كانی قورگی پشیله له كاتی هه‌ناسه‌دان ئه‌و ده‌نگه دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانایان تا ئێسته پێی نه‌گه‌یشتوون هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه‌یه نه‌ك چۆنیه‌تی دیارده‌كه.
پشیله‌كان ته‌نیا ئه‌و كاتانه پرخه‌یان نایه كه دڵخۆشن، به‌ڵكو ئه‌و كاتانه‌ش كه ئازارێكیان ده‌بێت پرخه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت بێچووه پشیله‌كانیش كاتێك له‌لای دایكیانن و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌نگه‌یان لێوه دێت.
پزیشكێكی ئاژه‌ڵان له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌دات، فریكوێنسی ئه‌و پرخه پرخه یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتنی ئێسكی پشیله. فریكوێنسی ئه‌و پرخه‌یه وه‌ك شه‌پۆلی ده‌نگ وایه كه ئێسته له شێوازی پزیشكی مۆدێرندا بۆ ده‌رمانی ئێسك به‌كاری ده‌هێنن، به واتایه‌كی تر ئه‌و پرخه‌یه له‌كاتی نهخۆشكهوتندا یارمه‌تی پشیله ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی هێور ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا بۆچوونێكه و راستییه‌كه‌ی تا ئێسته‌یش وه‌ڵامێكی زانستی و سه‌لمێنراو بۆ ئه‌و پرخه‌یه ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
تەماتە حەوت هەزار جینی لە مرۆڤ زیاترە
قاڵبگرتنی شووشه
په‌رداخێكی شووشه‌یی هه‌ڵگره و پڕی بكه له ئاو، په‌رداخه‌كه له ده‌ستتدا زۆر توند و جێگیره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌ناو ده‌ستته، نائاساییترین جۆری بهستووهكانه، شووشه وه‌ك بهستوویهكی بێ فۆڕم یان نابلووری ناسراوه، واتا به پێچه‌وانه‌ی ماده به‌ستووه‌كانی تر پێكهاته‌ی گه‌ردیله‌كانی سیستماتیك نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش بێ فۆڕم نییه وه‌ك ماده شله‌كان پێناسه بكرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێ شووشه ماده‌یه‌كی شله كه بێ ئه‌ندازه سه‌بر ده‌جووڵێ، ئه‌وه‌ش هه‌ر دروست نییه.
شووشه‌ی تواوه ده‌توانی به هه‌ر فۆڕم و شكڵێكی بته‌وێ ده‌ری بهێنی، هه‌رچه‌ند ئه‌و شووشه تواوه‌یه كاتێك ساردتر ده‌بێته‌وه و ده‌یبه‌ستێ، خێرایی گه‌ردیله‌كانی كه به ئازادی ده‌خولێنه‌وه هێواش ده‌بێته‌وه، به‌ڵام فۆڕمێكی رێك‌وپێك ناگرێته خۆی، ئه‌و گه‌ردیلانه به ئاڵۆزی و ناڕێكوپێك له ته‌نیشت یه‌كتر ده‌وه‌ستن و رێك وه‌ك گه‌ردیله‌ی ماده شلهكانن، بۆچی به‌و شێوه‌یه؟ تا ئێسته كه‌س هۆی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه نازانێت.
باوێشك
لای ئێمه وایه هه‌ركه‌س باوێشك بدات یان خه‌وی دێت یان بێتاقه‌ته، له‌ناو كۆمه‌ڵدا وه‌ك رێزێك بۆ ده‌وروبه‌ر ده‌ست به ده‌میه‌وه ده‌گرێت. به‌ڵام باوێشك تا ئێسته‌یش لای زانایان وه‌ك مه‌ته‌ڵ وایه و تا ئێسته دڵنیا نین له هۆكاری باوێشكدانی مرۆڤ.
بۆچوونێك هه‌یه باس له‌وه ده‌كات، باوێشكدان بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شه و وا ده‌كات مێشك فێنك ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆچوونێكه. نهێنییه‌كی تریش هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات، پێده‌چێ باوێشك له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر بگوازرێته‌وه. تا ئێسته چه‌ند جار تووشی ئه‌وه هاتوون كه‌سێك له‌لاتان باوێشك بدات و ئێوه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بن یان خه‌وتان بێت، باوێشكتان دابێته‌وه؟
خلیسکان لەسەر فەڕشی ماڵەوە ئەگەری زیاترە تا لەسەر سەهۆڵ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ساڵی 2005 هۆكاری ئه‌مه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ توانای مێشك و پێی وایه، مێشكی مرۆڤ هه‌ستی هاوخه‌می به‌هێزه بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، له‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه، كاتێك له‌لای شامپازییهك باوێشك ده‌ده‌ی، ئه‌ویش وێڕای تۆ ده‌ست ده‌كات به باوێشكدان، ئه‌ی هۆكاری ئه‌مه چییه؟ هێشتا كه‌س پێی نه‌زانیوه.
بۆچی سه‌هۆڵ لووسه؟
كاتێك به‌سه‌ر سه‌هۆڵدا رێ ده‌كه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین، ئه‌وه بۆ چییه؟ ئه‌گه‌ری خلیسكان له‌سه‌ر سه‌هۆڵ زۆر كه‌متره له خلیسكان له‌سه‌ر فه‌رشی ماڵه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك به‌سه‌ر سه‌هۆڵدا رێ ده‌كه‌ین، پێمان ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وین، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین، به‌ڵام تا ئێسته زانایان هۆكاره‌كه‌یان نه‌زانیوه.
بۆچوونێك هه‌یه له‌وباره‌وه و ده‌ڵێ، كاتێك سه‌هۆڵ ده‌یبه‌ستێ، توێژێكی لینج و ناسك به ده‌وریدا ده‌كشێت، به‌ڵام مه‌ته‌ڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و توێژاڵه بۆچی و چۆن دروست ده‌بێت. ساڵانێك بوو وا هه‌ست ده‌كرا كه هۆكاری خلیسكانهكه ئه‌و پاڵهپهستۆیهیه كه له ده‌ره‌وه‌وه ده‌خرێته سه‌ری، وه‌ك داگرتنی پێ له‌سه‌ر سه‌هۆڵ كه ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی ئه‌و توێژاڵه‌ی سه‌ر سه‌هۆڵه‌كه و كه‌سه‌كه له‌سه‌ری ده‌خلیسكێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه هه‌یه كه ده‌ركه‌وتووه هیچ كه‌سێك ناتوانێ به‌و هێزه پاڵه‌په‌ستۆ دروست بكات كه ببێته هۆی توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك پێش بوه‌ستێ و هه‌موو قورسایی له‌شی بخاته سه‌ر.
بۆچی دی ئێن ئه‌ی ته‌ماته له هی مرۆڤ زیاتره؟
مرۆڤ و ته‌ماته جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه كه ئه‌ویش دی ئێن ئه‌یه، هه‌موو بوونه‌وه‌ره زیندووهكان جینات "بۆهێڵ"یان هه‌یه كه به دی ئێن ئه‌ی ناسراوه و ده‌ری ده‌خات ئێمه كێین و چ شێوهیهكمان هه‌یه.
له‌وانه‌یه به‌لای ئێمه‌وه ته‌ماته هێنده‌ی مرۆڤ ئاڵۆز نه‌بێت، به‌ڵام زیاتر له حه‌وت هه‌زار جینی له مرۆڤ زیاتره و راستییه‌كه‌ی جیناتی ناو یه‌ك قوتوو ئاوی ته‌ماته، زۆر زیاتره له‌و جیناته‌ی ئێمه لێی دروست بووین.
بابه‌ته‌كه بۆ 70 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جیناتی ته‌ماته ئه‌وكات بۆ سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه، به تێپه‌ڕینی كات ئه‌و جینانه‌ی سوودیان نه‌بووه، سڕاونه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه جیناتی ته‌ماته له هی مرۆڤ زیاتر بێت، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه بۆچی و چۆن ئه‌و جیناته له ته‌ماته‌دا به خێرایی سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.