له‌و راپۆرته ڤیدیۆییه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌لومه‌رجی جیهانی و ناوچه‌یی پێش ساڵی 1946، كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له‌سه‌ر ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان، هاوكات ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌خرێته روو كه بوون به‌هۆی دروستبوونی بیری ناسیۆنالیزم كه خۆی به‌رهه‌می مۆدێرنه‌یه و دوای سه‌ده‌یه‌ك، به دره‌نگه‌وه ئه‌و بیره سیاسییه گه‌یشتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هاوكات فه‌زای سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان و ئه‌و جووڵانه‌وه و رێكخراوانه‌ش ده‌خرێنه روو كه پێش دروستبوونی كۆماری كوردستان، كه‌وتبوونه به‌ر چه‌پۆكی ره‌زا شا و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردی له ئێران ده‌ست پێ كردبوو.
به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته، ئاماژه‌یه بۆ چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی سیاسیی مۆدێرن و دواتر دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه، كه ده‌وڵه‌تێكی ناسیۆنالیستی كورد بوو و له‌سه‌ر سێ بنه‌مای خاك و زمان و ده‌وڵه‌ت دامه‌زرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئاماژه به رۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و كۆماره نه‌ته‌وه‌ییه ده‌درێت.
كۆماری كوردستان خاوه‌نی سوپایه‌كی نیشتمانی بوو كه به‌شێكیان پێك هاتبوون له پێشمه‌رگه‌كانی باشووری كوردستان و مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كردن، هه‌ر له‌و كۆماره‌دا وه‌ك پێزانینێك بۆ ئازایه‌تی و قاره‌مانێتییه‌كانی، پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ به‌خشرایه بارزانی نه‌مر.
كۆماری كوردستان چه‌نده‌ی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه بوو و پلانی بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستان چی بوو؟ ستراتیجییه‌كانی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك داڕشتبوو؟ ئایا كۆماری كوردستان له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توانی به‌شه‌كانی تری كوردستان بخاته ژێر هه‌ژموونی گوتاره ناسیۆنالیستییه‌كه‌یه‌وه كه له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سیاسیی دامه‌زرابوو؟ ئه‌وانه و كۆمه‌ڵێك لایه‌نی تاریكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆماری كوردستانی تێدا دامه‌زرا.
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..