سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی دژی مافەکانی مرۆڤ نییە، بابەتێکی ناوخۆییە و پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەت نییە لە هیچ لایەک.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ڕۆژنامه‌ی "
Frankfurter Allgemeine" له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی داوه، سه‌باره‌ت به ڕاپرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بۆچوونی ئێران و توركیا، ده‌ڵێ: ئه‌مه بابه‌تێكی ناوخۆییه له نێوان ئێمه و به‌غدا و ئه‌وان پێوه‌ندییه به‌سه‌ره‌وه نییه. ڕاپرسی دژی بنه‌ماكانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ نییه، بۆیه پێویستیمان به مۆڵه‌تی كه‌س نییه.
بارزانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پرسیار ده‌كات، چۆن ده‌كرێ هێشتا باس له عێراقێكی یه‌كگرتوو یان سووریایه‌كی یه‌كگرتوو بكه‌ین؟ ئه‌وه‌ی دووفاقییه به‌لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه: زۆربه‌ی سیاسییه‌كان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه جارێكی تر ئه‌سته‌مه به‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئێسته بمێنێته‌وه، به‌ڵام ددانی پێدا نانێن، سنوورەكان هیچ مانایه‌كیان نه‌ماوه ته‌نیا وه‌ك مێژوو ماون، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه عێراقێكی به‌هێز له حكوومه‌تێكی ناوه‌ند پێكهاتبێ كۆتای هاتووه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه دوێنێ پێنجشه‌م بڵاو بووه‌ته‌وه، بارزانی ستایشی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێ: ئازایه‌تیی مه‌زنی نیشان داوه، چونكه تاكه سیاسی بوو توانی ئاشتی بۆ تورك و كورد به‌رقه‌رار بكات. هۆشداریش به كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌دات كه به هۆشیارییه‌وه ته‌ماشای دۆخی توركیا و نیگه‌رانییه‌كانیان بكه‌ن.
بڕیاره ڕۆژی ڕۆژی شه‌موو (25ی شوبات/ فێبرایه‌ر) مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی وڵاتی توركیا ده‌كات و بڕیاره له‌وێ ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه كۆ ببێته‌وه، بۆ دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌میش، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆ ده‌بنه‌وه و له‌سه‌ر دۆخی ئێسته‌ی ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشیش بوو بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌م دواییه‌دا له وڵاته‌كه‌دا ڕوویان داوه، داوای كرد كه "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش" هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئازاد بكرێ، چونكه گیرانیان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاشتی نییه له توركیادا، بۆیه باشتره ئه‌و و سه‌ركرده‌كانی تریش ئازاد بكرێن.
ڕۆژی 16ی شوبات/ فێبرایه‌ر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهانی له شاری میونشن له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، گه‌یشته ئه‌وروپا و له له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵای وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه.