په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه بهرایییهكانى ده‌ره‌كیى قۆناغى ناوه‌ندى و ئاماده‌یى ڕاگه‌یاند و ڕێژه‌ى سه‌ركه‌وتووان بۆ به‌شدار بوون له تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى 2016 – 2017 زۆر نزمه و ته‌نیا كچانى گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى (24ى شوبات/ فێبرایه‌ر) ڕه‌ئووف سه‌عدوڵڵا ئه‌ندامى به‌شی تاقیكردنه‌وه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه بهرایییهكانى ده‌ره‌كیى ئاماده‌یی و ناوهندییهكانى ڕاگه‌یاندووه، كه به‌شی وێژه‌یى و هه‌ردوو لقى پراكتیكى و زیندهزانیى ئاماده‌یییه‌كان و ئاماده‌یی ئیسلامیشی تێدایه و ته‌نیا هى كچانن چونكه ئه‌مساڵ كوڕان له‌م تاقیكردنه‌وانه بێبه‌ش كران.
سه‌عدوڵڵا زیاتر گوتى، ڕێژه‌ى سه‌ركه‌وتووان بۆ به‌شدارى كردن له تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى 2016 – 2017 زۆر نزمه و مایه‌ى دڵخۆشیى قوتابیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى په‌روه‌رده‌كه‌مان نییه و چاوه‌ڕوانى ڕێژه‌یه‌كى به‌رزترمان له قوتابیان ده‌كرد. ڕێژهكانیى ده‌رچوونیش به‌م شێوه‌یه بوو: له قۆناغی ناوه‌ندیدا 109 به‌شدارمان هه‌بوو ته‌نیا 40 مافى به‌شداربوونیان هه‌یه و 69 قوتابیى تر ده‌رنه‌چوون و ڕێژه‌ى ده‌رچوونیان 36,7%ـه. به‌ڵام ئاماده‌ییه‌كان ڕێژه‌ى ده‌رچوونیان 14,47%ـه كه 76 به‌شدار ببوون و ته‌نیا 11 قوتابى ده‌رچووه و 65یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه بهرایییهكانى ده‌ره‌كیى ساڵى پار به گشتى به بیانووى گزى كردن و پێگوتنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراقه‌وه هه‌ژمار نه‌كرا و بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌مساڵ ته‌نیا كچانیان به‌شدار كرد و قوتابیانى كوڕیان بێبه‌ش كرد له به‌شداربوون له تاقیكردنه‌وه‌كان.
په‌یمان محه‌مه‌د زاهیر یه‌كێكه له‌و به‌شداره دهرنهچووانه، به "وشه"ى گوت، ئه‌م ئه‌نجامانه هى خۆمان نین و په‌ڵپ ده‌گرم چونكه هه‌ست ده‌كه‌م مافى خۆمانمان پێ نه‌دراوه. په‌روه‌رده هه‌ر ئازایه به‌م ته‌نگژه دارایییه پاره‌ى زۆرمان لێ بسێنن و ده‌رمان نهچوێنن و 200 هه‌زار دینارمان لێ وه‌رگیراوه له‌برى به‌شدار بوون له‌م تاقیكردنه‌وانه.
كه‌ركووك/ نه‌به‌ز ڕۆسته‌م