سه‌رچاوه‌گه‌لێك ئاماژه بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ربازییان له ناوچه‌كانی نێوان پارێزگاكانی دیاله و سه‌لاحه‌دین كه هاوسنوری كوردستانن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی پێوه لكێنراوه. فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌یى پێشمه‌رگه بۆ راوه‌دوونانى داعش له‌و ناوچه‌یه راده‌گه‌یه‌نێت.
عوده‌ی خدران، قایمقامی پێشتری شارۆكه‌ی خاڵس و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رپه‌رشتیارى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له نێوان پارێزگای دیاله و سه‌لاحه‌دین، به "وشه"ى راگه‌یاند، "هه‌موو هه‌وڵێكی داعش بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌یانه له نێوان سه‌لاحه‌دین و دیاله، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه نزیك به شارۆكه‌ی حه‌ویجه‌یه و به یه‌كێك له پێگه ستراتیژییه‌كانی داعش داده‌نرێت".
ئه‌و ده‌ڵێ، "چه‌كدارانى داعش به‌م دوایانه هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌فه‌ر به‌ته‌واوی ئه‌و هێزانه ببه‌ن كه له‌نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه‌دا گیرساونه‌ته‌وه چ له‌حه‌شدی شه‌عبی یاخود سوپا یان پۆلیس".
خداران پێداگری كرد، "پێویسته بۆ پاراستنی به‌نداوی عوزێم و بنه‌بڕكردنی ته‌واوی داعش هێزی زیاتر له بۆشاییه‌كانی نێوان ئه‌و پارێزگایه جێگیر بكرێت، چونكه به‌لاوازكربوونی داعش له‌و ناوچانه‌دا، تیرۆریستان له حه‌ویجه و شوێنه‌كانی تریش لاواز ده‌بن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای دیاله بۆ "وشه"ى روونكرده‌وه، هه‌ر له‌م مانگه‌دا كه داعش له بۆشایی ئه‌و دوو پارێزگایه خۆی رێكخستووه‌ته‌وه و له هێرشی چه‌كداریشدا 10 پۆلیسی دیاله كوژراوه و زیاتر له حه‌وت چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیش به‌هه‌مان شێوه له‌هێرشی چه‌كدارانی داعشدا كوژراون.
به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیاله و سه‌لاحه‌دین هاوسنوری كوردستانن، پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بچێت به‌هانای سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
مه‌حموود سه‌نگاوی، به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێمه‌رگه‌ی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، "چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌سنوری دیاله و سه‌لاحه‌دین كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیان پێوه لكێنراوه لاوازن و بوونه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بكه‌وێته سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانیش".
سه‌نگاوی روونی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه داوای هاوكارى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بكه‌ن، ئه‌وا پێشمه‌رگه بۆ راوه‌دنانی داعش هاوكاریان ده‌بێت".
گه‌رمیان/سه‌برى هۆرێنى