سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕخوێنه‌ر هه‌ژمار ناكرێت و رێژه‌ی خوێنه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی تێدا له ئاستێكی به‌رزدا نییه، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، كۆمه‌ڵێك ده‌زگه‌ی تایبه‌ت ده‌ستیان كردووه به هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی زمانه‌كانی تری جیا له زمانی كوردی، كه كتێبه‌كانی زمانی ئینگلیزی به‌ربڵاوترینیانن.
له‌وباره‌یه‌وه خاوه‌نی كتێبخانه‌ی هه‌ڤاڵ بووك ستۆری كه یه‌كێكه له‌و كتێبخانانه‌ی ته‌نیا ئه‌و كتێبانه‌ی به زمانی ئینگلیزین ده‌فرۆشێت، به "وشه"ی راگه‌یاند، "سه‌رباری ته‌نگژه‌ی دارایی كه رۆڵی گێڕاوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی كڕیارانی كتێب، به‌ڵام خوێنه‌ری كوردی كتێبی ئینگلیزی ده‌گمه‌نه و زۆرینه‌ی كڕیارانمان (به رێژه‌ی سه‌رووی %80) عه‌ره‌بن".
حوسێن سه‌لیم كه خاوه‌نی كتێبخانه‌ی هه‌ڤاڵه، ئاماژه‌ی به‌وه دا، عه‌ره‌به‌كان جگه له‌وه‌ی بۆ خۆیان كڕیاری كتێبی بواره جۆراوجۆره‌كانن، هاوكات بۆ منداڵه‌كانیشیان به‌رده‌وام سه‌ردان ده‌كه‌ن و كتێبی منداڵان و فێركاری ده‌كڕن.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و كڕیاره كوردانه‌شی كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، به ده‌گمه‌ن كتێبێكی هزری، ئه‌ده‌بی یان گشتی ده‌كڕن، ئه‌وانی تر هه‌موویان كڕیاری كتێبه میتۆدییه‌كانی خوێندنن، بۆ نموونه قوتابییانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی و ئه‌ندازیاری، به‌ڵام به هۆی سستی ره‌وتی خوێندن، له ئێسته‌دا ئه‌وانیش له كه‌مبوونه‌وه‌دان، كه‌سانێكیش كه بۆ خوێندنی دكتۆرا و ماسته‌ر، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوای بڕوانامه‌ی IELTS و TOEFLی لێ كردوون، به ناچاری سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و كتێبی ئینگلیزی ده‌كڕن.
گه‌یلان محه‌مه‌د، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و قوتابیی به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ره، ماوه‌ی دوو بۆ سێ ساڵه ده‌ستی كردووه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات به زمانی ئینگلیزی، به "وشه"ی گوت، كه به زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنییه‌وه، زیاتر هه‌ست به ناكامڵیی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌كه‌یت، له‌وه‌دا كه به‌رهه‌می مه‌زن و چێژبه‌خش به كوردی نییه، به‌ڵام خوێنه‌ر به ئینگلیزی ده‌توانێت جگه له نووسه‌رانی ئینگلیز، به‌رهه‌می نایابی نووسه‌رانی گه‌لانی تری دنیاش كه وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر ئینگلیزی بخوێنیته‌وه كه ئه‌وان له قۆناغێكی تری زۆر جیا له كورد ده‌نووسن.
گه‌یلان، له كۆلێژ به هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی خوێندنه‌كه‌ی به ئینگلیزی بووه فێری زمانه‌كه بووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌دات، له نێوان هاوڕێكانیدا خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی میتۆد به گشتی كه‌مه و به زمانی ئینگلیزیش هه‌ر زۆر كه‌مه و ئه‌و بابه‌ته خولیای به‌رده‌وامی گه‌نجان نییه.
گوتیشی، من ئه‌گه‌رچی زمانی ئینگلیزییه‌كه‌م له ئاستێكی باڵا و بێ كێشه‌دا نییه، به‌ڵام ناچارم به ئینگلیزی بخوێنمه‌وه، چونكه به‌رهه‌می كوردی به‌رهه‌مێك نییه كه به ئازادی نووسرابێت، هێشتا له قۆناغێكی زۆر سه‌ره‌تاییدایه، نه‌یتوانیوه هه‌نگاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و رۆشنبیریی گه‌لان بنێت و خۆی له كۆته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رباز بكات.
مه‌ناف سابیر، كارمه‌ندی كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌زۆن به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بیش كتێب ده‌فرۆشین، به‌ڵام زۆرینه‌ی ناونیشانه‌كانمان به زمانی ئینگلیزین و له هه‌ولێر كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌زۆن زیاتر وه‌ك فرۆشیاری كتێبی ئینگلیزی ناسراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌رزیی ئاستی فرۆشمان له كتێبه ئینگلیزییه‌كانه.
مه‌ناف ئاماژه‌ی به‌وه دا، له كتێبخانه‌كه‌یان زیاتر له 15 هه‌زار ناونیشانی كتێبی ئینگلیزی خراونه‌ته ڕوو كه له فێركاریی زمانی ئینگلیزی، رۆمان، نۆڤلێت و ئه‌ده‌بیات به گشتی، كتێبی مێژووی كورد به ئینگلیزی و زانسته‌كانی پزیشكی و ئه‌ندازیاری و هتد، پێك هاتوون.
هه‌روه‌ها گوتی، كتێبه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، هیندستان، لبنان، ئێران و به‌غدا هاورده ده‌كرێن و هه‌ر كتێبێك به‌ر له هاورده‌كردن، پێویسته ناونیشانه‌كه‌ی به فلته‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا ره‌ت ببێت.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌زۆن گوتی، به ده‌گمه‌ن كتێبێك هه‌یه كه كڕیارانیان داوایان كردبێت و ئه‌وان نه‌یانتوانیبێت له ده‌ره‌وه بۆی په‌یدا بكه‌ن، تا ئێسته‌ش ته‌نیا یه‌ك جار كتێبێكیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش كتێبی فێركاریی زمان بووه.