له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆیه‌ك به زۆری بڵاو بووه‌ته‌وه كه تێیدا "محه‌مه‌د ڕاشید ئال مه‌كتووم" سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات و فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامێكی شاری "دوبه‌ی" ده‌په‌ڕنه‌وه و چاوه‌ڕێی گڵۆپی سه‌وزی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده ده‌كه‌ن.
ئال مه‌كتووم به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین سه‌ركرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێ كه هۆكارێكی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یه‌تی و توانیویه‌تی شاری دوبه‌ی له زۆر ڕووه‌وه بخاته ڕیزی ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ گه‌وره شاره‌كانی دنیا.