رووسیا بە یاسایەک ئەردەن ناچار دەکات چەکی لێبکڕێت

:: PM:05:37:19/10/2016 ‌

حکوومەتی رووسیا پێشنیارێکی خستۆتە بەردەم ئەنجومەنی دۆما، بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر پرۆتۆ کۆڵێک بکەن بۆ ئەوەی قەرز بدەن بە ئەردەن.

ئەمڕۆ چوارشەمم، ئاژانسی تاسی رووسی ناوەرۆکی پرۆتۆکۆڵەکەی لەسەر داڕشتنەوەی قەرزەکان بڵاوکردەوە، کە سعوودیە بە قەرزی درێژخایەن پێشکەشی دەکات و شێوازەی دانەوەی دەگۆڕن.

تاس گواستیەوە لە زاری جێگری وەزیری دارایی رووسیا، سێرگی ستۆرچاک، لەبەردەم دۆما گووتاری پێشکەشکردوە و دەڵێت، ئەردەن پابەند دەکەن بەوەی بەرهەمە سەربازیەکانیان بكڕێت بە بەهای 387.3 ملیۆن دۆلار تا ساڵی 2019.

روونیکردەوە، پرۆژە یاساکە تایبەتە بە پەیوەندی بازرگانی-ئابوری لە نێوان حکوومەتی رووسیە و ئەردەن، گۆڕانکاری لە سستمی دانەوەی قەرزەکانی ئەردەن بە رووسیا لە مانگی دیسەمبەر/کانونی یەکەمی 2006 پێشکەشی کراوە.

گووتی، هەموو قەرزەکان بە ئامرازی سەربازی تەواو دەکرێت لەلایەن ئەردەنەوە، پابەندیش دەکرێت بە پێدانی پارە لە ماوەیەکی کورتدا، بەڵام شای ئەردەن عەبدوڵای دووەم داوای کردووە رووسیا لە رووسیا لە قەرزەکانی خۆش ببێت.

روونیکردەوە، سەرۆکی رووسیا، ڤلادمێر پۆتین و حکوومەتی رووسیا هەستاون بە لێکۆڵینەوە لە سڕینەوەی قەرزەکان، جەختیان کردەوە کە دەبێت بگەنە رێککەوتن بۆ گۆڕینی سستم و مەرجەکانی دانەوەی قەرزەکە، بەمەرجی ئەوەی دەبێت ئەردەن بەرهەمی سەربازی رووسی بکڕێت، بە بەهای قەرزەکانی تا ساڵی 2009.

جێگری وەزیری دارای، ئاشکرای کرد، بەهای کڕینی ئەردەن لە بەرهەمە سەربازیەکانی رووسیا تا ئەمڕۆ 183 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د