ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام به توندی به‌رپه‌رچ درانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و چه‌كدارانه بپێكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ماڵپه‌ڕی ئۆرگانی فه‌رمیی پارتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش لە بەرزاییەکانی گڕاو لە رۆژهەڵاتی مەخمووردا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و لە بەرامبەردا هێزی پێشمەرگەی کوردستان لێیان هاتنە دەست و تێکیان شکاندوون.
وه‌ك له‌و زانیارییانه‌دا هاتووه، هیچ زیانێك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه و توانیویانه پێش گه‌یشتن به پیلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار به‌ر چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی وردی له‌سه‌ر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.