له بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی عێراقی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ژماره‌یه‌ك له‌و بۆردومانانه كه‌وتنه ناو سنووری سووریاوه، ئه‌مه‌ش وای كرد سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر بڵاو بكاته‌وه.\
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و بۆردومانانه به هه‌ماهه‌نگی و ئاگه‌داریی پێشتری ڕژێمی سووریا ئه‌نجام دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌وان له ناوچه‌ی "بوكه‌مال"یان داوه كه ده‌كه‌وێته ناو سنووری سووریا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌و مۆڵگه‌یه‌ی داعش به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا بووه.
هێزه هاوبه‌شه عێراقییه‌كانیش ئه‌وه‌یان دوپات كرده‌وه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فڕۆكه‌ی F16 له‌و ناوچه‌یه‌یان داوه و توانیویانه به ته‌واوی مۆڵگه‌كه خاپور بكه‌ن.