ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا فیلمێكی تری سینه‌ماكار و فه‌یله‌سووفی فڕه‌نسی برنارد هێنری لیڤی نمایش كرا و ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ش باس كردنه له شه‌ڕی ئازادكرنه‌وه‌ی شاری مووسڵ.
له نمایش كردنی فیلمه‌كه‌دا د.عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕه‌نسا و ستافی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه و فه‌یله‌سووف برنارد هێنری لیڤی به‌شدار بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕه‌نسا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا ئاماژه دراوه، فیلمی دووه‌می برنارد هێنری لیڤی باس له ڕۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات، كه هه‌وڵی چه‌سپاندن و به‌دیهێنانی ئاشتی له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.
له ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه گه‌لی كوردستان به گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بێ جیاوازی له كوردستان ده‌ژین و كوردستان هه‌وڵی پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته و ئاین و ئاینزا جیا جیاكان ده‌دات و مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێ.
بڕیاره فیلمی دووه‌می برنارد هێنری لیڤی له ڕۆژی چوار مانگی ئادار/مارس له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ARTی فڕه‌نسی نمایش بكرێت.
برنارد هێنری لیڤی بیرمه‌ند و سینه‌ماكاری فڕه‌نسی به ڕه‌گه‌ز جوله‌كه، دوای شه‌ڕی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستان هاته كوردستان و یه‌كه‌م فیلمی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه به‌رهه‌م هێنا و دواتر فیلمه‌كه له فێستیڤاڵی كان نمایش كرا و به‌شێك له فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌یان كرد و فه‌رشی سووری كانیان بۆ ڕاخرا.