پەرلەمانتارێك: هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی تەمویلی مووچەی فەرمانبەران نییە

:: PM:06:21:31/01/2021 ‌
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریداوه‌ كه‌ 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێ‌، په‌رله‌مانتارێكی‌ كوردستان ڕای‌ ده‌گه‌یه‌نێ، هیچ بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مویلی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران نییه‌ و ره‌نگه‌ ته‌مویلی‌ مووچه‌ له‌ 79% زیاتر بكرێ‌.

ئێسته‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 79%ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ته‌مویل ده‌كات. پێشتر ڕای‌ گه‌یاندووه‌ به‌پێی‌ داهاتی‌ ناوخۆ ئه‌و ته‌مویله‌ زیاتر و كه‌متر ده‌كرێ‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ هیچ بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نییه‌.

به‌پێی‌ زیادبوونی‌ داهاتی‌ ناوخۆ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه ‌زیاتر ته‌مویل ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، ئازاد ئه‌كره‌م كوره‌چی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، بۆ "وشه‌" گوتی‌، ئه‌وه‌ی‌ تا ئێسته‌ روونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریداوه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران 30 ڕۆژ جارێك دابه‌ش بكات.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ زیادبوونی‌ داهاتی‌ ناوخۆ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه ‌زیاتر ته‌مویل ده‌كات و لێبڕین كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ كوره‌چی‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستی‌ كه‌ باسی‌ زیادكردنی‌ لێبڕین ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئێسته‌ به‌هۆی‌ چاكسازییه‌كانی‌ حكوومه‌ته‌وه‌ داهاتی‌ ناوخۆ روو له‌ زیادبوونه‌.

هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ ته‌مویلی‌ 100%، مانگانه‌ پێویستی به‌ 613 ملیۆن دۆلاره‌، به‌سیسته‌می‌ ته‌مویلی‌ 79% پێویستی به‌ 707 ملیار دیناره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 487 ملیۆن دۆلار.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم