نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان، وه‌ك پێویست ده‌وامیان تێدا ناكرێت و ئه‌و پزیشكانهش كه له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند رۆژێك نه‌خۆش ده‌بینین، ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌وه‌ش دانیشتووانى شارۆكه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى كێشه و گرفت كردووه‌ته‌وه.
دایكی هانا وه‌ك هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، بۆ "وشه"ی ده‌ڵێ، "زۆر جار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و چوونه لای پزیشك، ده‌بێ سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی بكه‌ین، ئه‌وه‌یش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گرفتی نه‌بوونی پزیشكی پسپۆڕی هه‌یه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، "مه‌ڵبه‌ندی شه‌هید ئازاد پزیشكی پسپۆڕ له هه‌فته‌یه‌كدا دوو تا سێ رۆژ ده‌وام ده‌كات و له سه‌عات نۆ بۆ 12 نیوه‌ڕۆ ده‌مێنێته‌وه".
به‌هۆى نه‌بوونى پزیشكى پێویست و كه‌م ده‌وامى له نه‌خۆشخانه‌كاندا، زۆرێك له نه‌خۆشه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى ده‌گوازرێنه‌وه، وه‌ك هێرش محه‌مه‌دى دانیشتووى شارۆكه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، له دوو ساڵى رابردوودا چه‌ندان رووداوى نه‌خوازراوى هاتوچۆ له كاتى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كان له نێوان ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانى رووی داوه.
شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان پێشتر سه‌ر به یه‌كه‌ى كارگێڕیى گه‌رمیان بوو، به‌ڵام دواتر بۆ سه‌ر پارێزگاى سلێمانى گواسترایه‌وه، دانیشتووانى ئه‌و شارۆكه‌یه پێیان وایه ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى فه‌رامۆش كراوه.
رزگار واحید جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تۆفیق له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی راگه‌یاند، "له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیی شه‌هید ئازادی مامه عه‌له، سێ پزیشك هه‌فته‌ی دوو رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گرفتی دروست كردووه و خه‌ڵك گله‌یییان هه‌یه، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى ده‌ربه‌ندیخان سێ پزیشك هه‌یه و شه‌ش رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربندیخان ئاماژه‌ی دا، له نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا به‌شێكی فریاكه‌وتن و هاوكات به‌شی ژنان و منداڵبوونیشیان هه‌یه.
له‌باره‌ی پێویستی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئافره‌تان و منداڵبوون و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به فریاكهووتن نه‌ك به‌شێك بن له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كه، دووپاتی كرده‌وه، "بوونی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به فریاكه‌وتن یاخود نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به منداڵبوون زۆر پێویسته، به‌ڵام هه‌نگاوی له‌و جۆره نه‌نراوه".
له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا سێ رۆژ نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت، له‌كاتێكدا پێشتر پێنج رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى كراوه بوو، به‌و هۆیه‌وه دانیشتووانى شارۆكه‌كه ناچار ده‌بن بۆ نه‌شته‌گه‌رى روو له سلێمانى بكه‌ن.
به‌رپرسانى كارگێڕیى ده‌ربه‌ندیخان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌بوونى نزیكه‌ى پێنج هه‌زار ئاواره‌ى عه‌ره‌ب له شارۆكه‌كه‌یاندا، بارگرانى زیاترى له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان دروست كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراقى ئاماده نییه هاوكارى ته‌ندروستى ئاواره‌كان بكات.
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه، "به هیچ شێوه‌یه‌ك له رووی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و هه‌موو بواره‌كانی تر، حكوومه‌تی به‌غدا هاوكاری ئاواره‌كانی نیشته‌جێی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ناكات، به‌ڵام ئێمه له هه‌موو روویه‌كه‌وه خزمه‌تیان ده‌كه‌ین".
وشه/ سه‌بری هۆرینی