به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ده‌خاته ڕوو.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تیێدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 20 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌له هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.