نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:26:25/02/2017 ‌


ئەمڕۆ شەموو نرخی هەر ئۆنسێک زێڕی عەیار ٢٤ بە هەزار و 256 دۆلار دەفرۆشرێت.. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 256 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  228 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  197 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 256 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 126 هەزار   و 700 دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان