رووسیا ئاشكرای كرد بڕیارنامه‌یه‌ك ڤێتۆ ده‌كات كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا نووسراوه و به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌كه، حكوومه‌تی سووریا به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه چه‌كی كیمیایی به‌كار هێناوه.
بڕیاره ئه‌و بڕیارنامه‌یه چه‌ند رۆژی داهاتوو بخرێته ده‌نگدانه‌وه كه ١١ به‌رپرسی سووریا و ١٠ دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته سزا ده‌دات.
ڤلادیمێر سافرۆنكۆف جێگری نوێنه‌ری رووسیا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌نووسانی گوت، "من راشكاوانه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌م به ئه‌ندامانی تری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش راگه‌یاندووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیارنامه‌یه بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وا ڤێتۆی ده‌كه‌ن." ئه‌و پێی وایه تۆمه‌تباركردنه‌كه به‌ڵگه‌ی به‌هێزی تێدا نییه.
جێگه‌ی باسه تا ئێسته سووریا شه‌ش بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژی سووریای ڤێتۆ كردووه، بۆیه‌ش هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر سووریادا نه‌سه‌پێنراوه.
نیكی هێلی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانی رووسیا له‌باره‌ی سووریا گرتووه و گوتوویه‌تی نازانێت تا چ كاتێك به‌رگری له رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات.
به پێی راپۆرته‌كه، له مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو حكوومه‌تی سووریا چه‌ندان جار له هێرشه‌كانیدا سوودی له گازی خه‌رده‌ل وه‌رگرتووه، هاوكات داعش‌یش ئه‌م جۆره چه‌كه‌ی به‌كار هێناوه.
حكوومه‌تی سووریا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش ئه‌مه‌ریكا ١٨ به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی و سیاسی سووریای سزا دا.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژراون و چه‌ندان ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.