رێبین هه‌ردی كه به یه‌كێك له نووسه‌ره‌كانی سلێمانی داده‌نرێ و ڕۆژی له‌لایه‌ن حزبێكه، له‌ترسی بڕینی مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی كه چه‌ندان ساڵه به نایاسایی وه‌ری ده‌گرێ، په‌لاماری چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه فه‌رامۆش كرا و ڕێی نادرێ بچێ بۆ گردی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕێبین هه‌ردی ئێسته ده‌ڵێ، سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامیم. ئه‌و قسه‌یه‌یشی وای كردووه كه كه‌ناڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ زوو زوو بۆ قسه كردن و جنێودان به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی بكه‌ن.
كۆمه‌ڵ زوو زوو بۆ قسه كردن و جنێودان به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی ده‌كه‌ن
له دوایین چاوپێكه‌وتنی كه هه‌ر له‌و كه‌ناڵه‌وه كردوویه‌تی رێبین هه‌ردی په‌لاماری چاكسازی و حكوومه‌ت و خاك و نیشتمان ده‌دات و وا قسه ده‌كات كه خه‌ڵكی كوردستان هیچ ئینتمایه‌كیان بۆ كوردستان نه‌ماوه.
رێبین كه به پله‌ی عه‌مید خانه‌نشین كراوه و ئێسته به‌هۆی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه مووچه نایاساییه‌كانی لێی ده‌بڕێ ده‌یه‌وێ كێشه دروست بكات و وا له خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ كه چاكسازی ته‌نیا ده‌وام زیادكردنه.
له‌ناو خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌و ڕێبین هه‌ردییه وا ناسراوه كه ڕۆژی له ده‌رگای حزبێكه
ئه‌و قسانه‌ی ڕێبین هه‌ردی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته جێی گاڵته پێ كردن. سه‌لام هادی ڕۆژنامه‌نووس له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی له پاسۆكه‌وه بۆ گۆڕان و له گۆڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵ!ئه‌مه‌یه به‌دگۆڕان".
له‌ناو خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌و ڕێبین هه‌ردییه وا ناسراوه كه ڕۆژی له ده‌رگای حزبێكه و ئێسته ده‌یه‌وێ شوێنی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵ بكاته‌وه له‌كاتێكدا هیچ بڕوایهتی به ئاینی ئیسلام نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ "وشه" گوتی، پێشتر ڕێبین هه‌ردی زۆری هه‌وڵداوه كه بگه‌ڕێته‌وه ناو گۆڕان، به‌ڵام كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ متمانه‌یه‌كیان پێی نه‌بووه و ڕێیان نه‌داوه بگه‌ڕێته‌وه.