ده‌سته‌ی چاودێری هاوبه‌شی نێوان وڵاتانی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك كه به JMMC ناسراوه، ئاشكرای كرد وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك ٨٦%ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان جێبه‌جێ كردووه كه ساڵی رابردوو به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت واژوویان كردبوو.
به‌گوێره‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئۆپێك له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتی به راپۆرتی ئه‌و ده‌سته‌یه به‌ستووه و تیایدا داوای له ته‌واوی وڵاته‌كان كردووه ١٠٠% به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.
وڵاتانی ئۆپێك له ٣٠ تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو بڕیاریان دا ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه و له ١٠ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵیش وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك بڕیاریان دا نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ده‌سته ته‌كنیكییه‌كه له ٢٢ی شوباتی ئه‌مساڵ له ڤیه‌ننا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان رێك خستبوو و ده‌ستیان به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ریككه‌وتننامانه كردبوو كه له ساڵی رابردوو واژوو كرابوون. كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ده‌سته‌كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت .
جێگه‌ی باسه له‌و كاته‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌زێنراوه، نرخی نه‌وت نزیكه‌ی ١٠ دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به نزیكه‌ی ٥٦ دۆلار ده‌فرۆشرێت.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وڵاتانی ئۆپێك كه له ٣٠ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو ئه‌نجام درا، نرخی نه‌وت له خوارووی ٤٧ دۆلار ده‌فرۆشرا، به‌ڵام دوای رێككه‌وتنه‌كه به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته سه‌رووی ٥٥ دۆلار.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له دوو ساڵی رابردوودا بریتی بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خستنه‌ڕوو به‌رامبه‌ر به ئاستی داخوازی.