ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، كه‌وتوونه‌ته په‌لاماردانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و قینه‌ی كۆمه‌ڵ به‌رانبه‌ر كوردستان هی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نییه، به‌ڵكو چه‌ندان ساڵه كۆمه‌ڵ به نهێنی و ئاشكرا هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌دات.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئینشیقاق له ساڵی 2001 له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌لی باپیر ئه‌میری ئێسته‌ی ئه‌و حزبه دامه‌زراوه. كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به تێكده‌ری یه‌كڕیزیی نێوان حزبه ئیسلامییه‌كان داده‌نرێ، هاوكات بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی ڕژد له‌سه‌ر تێكدانی یه‌كڕیزی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌یش ده‌یان نموونه‌ی زیندوو هه‌ن.
هه‌نگی له داردا دۆزیبێته‌وه
عه‌لی باپیر كه ئه‌میرایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌كات و به یه‌كێك له دارده‌سته‌كانی ئێران داده‌نرێ، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی ئێران له‌سه‌ر رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وا باسی عه‌لی باپیر كراوه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگی له داردا دۆزیبێته‌وه، چونكه وا به خێرایی كه‌وته بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی كه به ئاستێكی نزم به‌رهه‌م هێنراوه و له‌لایه‌ن كوردستانییانهوه ره‌ت كرایه‌وه.
قینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هی ئێسته نییه، به‌ڵكو پێشتر به‌چه‌ندان هۆكار ویستوویه‌تی هه‌نگاو بۆ تێكدانی كوردستان بنێت. له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵ سه‌رباری حه‌وت كورسیی په‌رله‌مانی، به‌ڵام هیچ پرسێكی پێ نه‌كرا.
ئه‌زموونی كۆمه‌ڵ له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شكستخواردوو داده‌نرێ
ئه‌و كاته وا بڵاو كرایه‌وه كه كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر له حكوومه‌تیشدا بێ، كێشه دروست ده‌كات و به‌یانیان له حكوومه‌ت و ئێوارانیش جنێو ده‌ده‌ن. پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهێنه‌ری حكوومه‌ته، ئه‌وكات هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌باره‌ی به‌شداری پێنه‌كردنی كۆمه‌ڵ نه‌دا، بۆیه ئه‌و حزبه به ناچاری ئۆپۆزسیۆنبوونی هه‌ڵبژارد.
ئه‌زموونی كۆمه‌ڵ له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شكستخواردوو داده‌نرێ، چونكه له ڕێی عه‌بدولستار مه‌جید زاوای عه‌لی باپیر، كه‌رتی كشتوكاڵی به‌ته‌واوی تووشی داته‌پین بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن یان له حكوومه‌ت ده‌كشانه‌وه یان ده‌كه‌وتنه جنێودان.
هه‌موو ئه‌وانه‌یش له‌لایه‌ك كه ئێسته به‌ده‌یان پله‌ی باڵای وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا خانه‌نشینیی زۆر وه‌رده‌گرن.
به بڕوای چاودێرانی سیاسی، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌و سیاسه‌ته‌ی ئێسته پێڕه‌وی ده‌كات، ده‌یه‌وێ ڕووی خۆی به سپی پێشانی خه‌ڵكی كوردستان بدات و له ژێره‌وه‌یش كار بۆ پیلانه‌كانی ئێران بكات تا كوردستان تێكبدات.
هه‌روه‌ك چاودێران پێیان وایه رێگرتن له توندڕۆییهكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و برهونهدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك بیانه‌وێ بیكه‌ن له هه‌ولێر، وای كردووه كه ئه‌و حزبه قینه‌كه‌ی ئه‌ستوورتر بێ.
ئه‌و دژایه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عه‌لی باپیر بۆ كوردستان، ته‌نانه‌ت كادرانی خۆیشیانی هه‌راسان كردووه، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانیان ده‌یانه‌وێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك به چه‌كه‌وه وای پێشان بده‌ن، عه‌لی باپیریش كوردستانی خۆش ده‌وێ و پێشمه‌رگایه‌تی كردووه.
ته‌نانه‌ت به‌شێك له كادرانی كۆمه‌ڵ ئاماده نین بۆ جنێودان به حكوومه‌ت له كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆیانه‌وه قسه بكه‌ن، بۆیه په‌نا بۆ هه‌ندێك كه‌سی سنووری سلێمانی ده‌به‌ن كه لایان ئاساییه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك قسه بكه‌ن و جنێو به هه‌موو شتێك بده‌ن و هیچ پیرۆزییه‌كیان لا نییه.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، پێی وایه كه دژایه‌تیی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ یه‌كڕیزی، خزمه‌تی هیچ كه‌سێك ناكات جگه له دوژمنانی كورد.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك دژایه‌تیی كوردستان بكات یان بیه‌وێ دۆخی كوردستان تێك بدات، ئه‌وه خزمه‌تی دوژمنان ده‌كات و ده‌یه‌وێ پیلانی ئه‌وان جێبه‌جێ بكات.