ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو زۆربه‌ی كاته‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ناوی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات، ئێسته كه‌سێكی نزیك له خۆی وه‌ك وه‌كیلی یاسایی خۆی بۆ ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دیاری كردووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه له كۆنگره‌ی ساڵی 2013 په‌سند كراوه و خۆی له ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه‌وشیروان مسته‌فا له 2009 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان دامه‌زراند و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، دواتر له 26 و 27ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2013 ئه‌و حزبه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی له هه‌ولێر به‌ست و دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه، ده‌ستووری ناوخۆیی گۆڕان په‌سند كرا كه له ماده‌ی 15ی‌دا هاتووه، له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێكخه‌ری گشتی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی به ده‌نگدانی نهێنی و ڕاسته‌وخۆ به زۆرینه‌ی ڕه‌ها كه‌سێك له شوێنی ڕێكخه‌ری گشتی داده‌نێن، واته دانانی كه‌سێك له شوێنی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، له رۆژانی رابردوودا نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كاله‌تی یاسایی وه‌ك رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان بۆ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی كردووه كه یه‌كێكه له هاوڕێ كۆنه‌كانی و هه‌ر له‌ناو یه‌كێتییه‌وه پێكه‌وه بوون تا ئێسته.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، "بریكارنامه‌كه (وه‌كاله) رێگه به عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌دات وه‌ك رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان كاره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه بكات و مۆڵه‌تی حزبی سیاسی بۆ بزووتنه‌وه‌كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكوومه‌تی عێراق وه‌ربگرێت".
سه‌ركرده‌كه‌ی گۆڕان بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، "له‌مه‌ودوا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی وه‌ك رێكخه‌ری گشتیی ده‌توانێ به‌ناوی گۆڕان ده‌ربكه‌وێت و بڕیار بدات".
"له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی حزب پێویستی به‌وه‌یه سه‌رۆكی حزب ئاماده‌یی هه‌بێ و به فه‌رمی داواكاری پێشكه‌ش بكات، بۆیه نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی لێره نییه و بریكارنامه‌ی بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كردووه تا وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان ئه‌و كارانه له به‌غدا ته‌واو بكات و گۆڕان جگه‌له‌وه‌ی له كوردستان مۆڵه‌تی هه‌یه، وه‌ك حزبێكی عێراقیش كار بكات و مۆڵه‌تی هه‌بێ، به‌وه‌یش روون ده‌بێته‌وه كه رێكخه‌ری گشتیی به نیاز نییه وا زوو بگه‌ڕێته‌وه كوردستان". ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤات وای گوت.
هه‌وڵدانی گۆڕان بۆ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له به‌غدا، له كاتێكدایه زۆرینه‌ی حزبه‌كانی كوردستان باس له جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام گۆڕان به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی حزب له به‌غدا ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه حزبێكی عێراقی و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌بێ و كار بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات.
له بڕگه‌ی یه‌كی ماده‌ی 19ی یاسای ژماره 36 ساڵی 2015ی حزبه سیاسییه‌كانی عێراقدا هاتووه، سه‌رۆكی حزب یان ئه‌و ڕێكخراوه سیاسییه به نوێنه‌رایه‌تی خۆی و پێڕه‌وی ناوخۆیی حزبه‌كه‌ی، نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كه ده‌كات له هه‌موو كاروباره‌كانی به‌رده‌م دادگا و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی تر. له بڕگه‌ی دووی هه‌مان ماده‌دا نووسراوه، سه‌رۆكی حزب یان رێكخراوه سیاسییه‌كه ده‌توانێ كه‌سێك یان زیاتر له سه‌ركرده‌كانی حزب وه‌ك نوێنه‌ری خۆی دیاری بكات، به‌پێی ڕێوشوێنه‌كانی پێڕه‌وی ناوخۆیی حزبه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی یاسای حزبه‌كانی عێراق، نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له شوێنی خۆی وه‌ك بریكاری خۆی دیاری كردووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان له به‌غدا و بریكارنامه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ كردووه.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به شۆڕش حاجی گوته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چه‌ند ئه‌ندام و هه‌ڵسووڕاوێكی تری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه یان به بیانووی جیاجیا ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
چالاكی موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ "وشه" گوتی، گۆڕان حزبه و پێڕه‌وی ناوخۆیی هه‌یه، كۆمپانیا نییه تا بریكارنامه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه به كه‌سێكی تر بدرێ، به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ جڤاتی نیشتمانی، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له‌ناو گۆڕان و بڕیارده‌ی كۆتایییه.
هه‌روه‌ها گوتی، "له ده‌سه‌ڵاتی جڤاتی نیشتمانیدایه كه‌سێك وه‌ك نوێنه‌ری ته‌واوی حزب دیاری بكات، له ده‌سه‌ڵاتی نه‌وشیروان مسته‌فادا نییه، ئه‌و ڕێكخه‌ری گشتییه، به‌ڵام جڤاتی نیشتمانی جێگره‌وه‌ی ڕێكخه‌ری گشتییه له‌كاتی ئاماده‌نه‌بووی ڕێكخه‌ر خۆیدا".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، گۆڕان له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی حزبی عێراقیدا، جیا له‌وه‌ی سستی و بێ هیوایی به رێڕه‌وی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌دات، هاوكات بڕێك پاره‌یشی ده‌ست ده‌كه‌وێ، به‌و پێیه‌ی حزبی عێراقی مانگانه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بودجه وه‌رده‌گرن. بۆیه ئه‌م پرسه رووه دارایییهكهی له‌ناو ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و نیشتمانی و هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان باس ناكرێ و كاره‌كه نهێنییه و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بریكارنامه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و خه‌ریكی ئه‌م كاره‌یه.