ره‌نگه به‌لاتانه‌وه گرنگ بێت بزانن سادگورو كێیه و چۆن گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی به ملیۆنان مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری دنیا بۆ ئارامی ده‌روونی و فێربوونی یۆگا پێڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن. له‌و بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به وردی تیشك بخه‌ینه سه‌ر ژیان و كاره‌كانی ئه‌و عارف و نووسه‌ره هیندستانییه .
بەر لەوەی ببێت بە عارف بازرگانێکی سەرکەوتوو بوو
جاگی واسیدۆڤ عارف و یوگی هیندستانییه كه به سادگورو ناسراوه، له‌دایكبووی ساڵی 1957ه و له ساڵی 1982ه‌وه له هیندستان مامۆستای یۆگایه و ساڵی 1992 دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكوومی بۆ راهێنانی یۆگا و چه‌ند چالاكییه‌كی تری مرۆیی و په‌روه‌رده و ژینگه‌یی له سه‌رانسه‌ری دنیا بنیات ناوه.
خاوه‌نی سێ كتێبی چاپكراوه به ناوه‌كانی ئه‌ندازیاری ده‌روونی و سێ راستی بۆ ژیانێكی باشتر و عارفی مسوڵمانان، یه‌ك له پڕخوێنه‌رترین نووسه‌ره‌كانی دنیایه و تا ئێسته له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی هه‌زاره‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ئه‌نستیوتی توێژینه‌وه‌ی ماساچۆست و ئه‌نستیوتی نێوده‌وڵه‌تی په‌ره‌پێدانی به‌ڕێوه‌بردن و لوتكه‌ی ئابووری جیهانی وتاری پێشكه‌ش كردووه.
هاوكات ساڵی 2017 حكوومه‌تی هیندستان به‌هۆی خزمه‌ته بێپایانهكانی له هیندستان و دنیادا خه‌ڵاتی پادما ڤیبوسا كه دووه‌م به‌رزترین خه‌ڵاتی حكوومه‌تی هیندستانه، به‌خشییه سادگورو.
كاره‌كانی
سادگورو مامۆستای یۆگایه به زانست و بڕوایه‌كی قووڵه‌وه بوێرانه هه‌وڵ بۆ یارمه‌تیدانی جه‌سته‌یی و رۆحی خه‌ڵك داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كهموكوڕییهكانیاندا زاڵ ببن و هاوكاری كردوون بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه سه‌ر رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی ژیان.
هەر پارەیەکی لە فێرخوازەکانی وەردەگرێت دەیداتە دامەزراوە خێرخوازییەکان
ساڵی 1992 دامه‌زراوه‌ی "ئیشا"ی دامه‌زراند كه له بواره جیاجیاكانی ده‌روونی و په‌روه‌رده و راهێنان و مرۆیی و ژینگه‌یی چالاكی ده‌كات و له به‌ره‌وپێشبردنی یۆگا و رۆح و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه.
سادگورو ئامۆژگارییه‌كی هاوبه‌شی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه گوێی لێ ده‌گرن، فێریان ده‌كات ژیانی تاكه‌كه‌سی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و پڕ له جوانی بنیات بنێنه‌وه.
خوێندن و گه‌نجێتی
ساد گورو بچووكترین منداڵی خێزانه‌كه‌یه‌تی و دوو خوشك و برایه‌كی هه‌یه، ساڵی 1957 له شارۆكه‌ی میسووری ویلایه‌تی كارناتاكای هیندستان له دایك بووه، دایكی ژنی ماڵه‌وه و باوكی پزیشكی چاو بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی پزیشكی هێڵی گواستنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه، به‌رده‌وام ژیانیان له سه‌فه‌ردا بووه.
سادگورو له قوتابخانه‌ی دیمۆنیسترهیشنی هیندستان قوتابخانه‌ی ته‌واو كردووه و دواتر چووه‌ته په‌یمانگه‌ی ماهاجانا و ساڵی 1973 به‌كالریۆسی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی میسوور وه‌رگرتووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی زۆریان لێ كردووه ماسته‌ر وه‌ربگرێت، به‌ڵام به نیوه‌چڵی زانكۆی جێ هێشتووه و رووی له یۆگا كردووه.
دەستی لە کۆمپانیا و کارە بازرگانییەکانی هەڵگرت و بەدوای تێڕامان و یۆگا کەوت
چۆن بوو به عارف
له ته‌مه‌نی 13 ساڵی له‌لای مالادیاهالی راگاواندا فێری چه‌ند جووڵه‌یه‌كی یۆگا بوو و له سه‌رده‌می گه‌نجێتی رۆژانه به‌بێ هیچ ئامانجێكی ده‌روونی راهێنانی ئاسانا و پرایامای ده‌كرد.
ئاسانا به راهێنانه سه‌ره‌كییه‌كانی یۆگا ده‌گوترێت كه بۆ هاوسه‌نگی و هاوئاهه‌نگی و هێزی پاك و په‌ره‌دان به جووڵه‌كانی له‌ش ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر جووڵه‌یه‌كی ناوێكی تایبه‌تی هه‌یه كه زۆربه‌یان له سروشته‌وه وه‌رگیراون، پرایاما یه‌كێكه له راهێنانه‌كانی یۆگا كه سه‌ر به لقی هاتایۆگایه و بۆ كۆنتڕۆڵی هه‌ناسه‌یه.
سادگورو ده‌ڵێ به‌بێ دابڕان هه‌موو رۆژێك ئه‌و راهێنانه گشتییانهم ده‌كرد كه مامۆستاكه‌م فێری كردبووم، له ماوه‌ی خوێندنی له زانكۆ هۆگری سه‌فه‌ركردن و ماتۆڕسكیل بوو و رۆژانه له داوێنی شاخی چامۆندی ده‌ره‌وه‌ی شاری میسۆری له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی كۆ ده‌بوونه‌وه و ماتۆڕیان لێده‌خوڕی.
هه‌ر به ماتۆڕسكیل زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی هیندستان گه‌ڕا و ئه‌وه‌ش وای كرد هه‌وڵ بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن بدات و دوای ته‌واوكردنی زانكۆ، كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری و كووره‌خانه‌ی خشتبڕین و دواتر كۆمپانیایه‌كی بیناسازی دامه‌زراند و زۆر به خێرایی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
ساڵی 1982 له ته‌مه‌نی 25 ساڵی ده‌چێته لووتكه‌ی ئه‌و شاخه‌ی هه‌میشه له داوێنهكهی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی به ماتۆڕ له ده‌وری یه‌كتر كۆ ده‌بوونه‌وه، له‌سه‌ر تاشه به‌ردێك بۆ تێڕامان داده‌نیشێت و یه‌كه‌م ئه‌زموونی رۆحی و ده‌روونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تاشه به‌رده هه‌ست پێ ده‌كات.
ساد گورو ده‌ڵێ، تا ئه‌وكات له ژیانمدا وام هه‌ست ده‌كرد كه ئه‌وه‌یان من و ئه‌وی تریان كه‌سێكی تره و ئه‌میان شتێكی تر، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئه‌و تاشه به‌رده نه‌مزانی من كامیانم و كامیه‌ك له‌وان منه، له‌پڕ ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ستم ده‌كرد منم، له هه‌موو شوێنێك بوو. هه‌ر ئه‌و تاشه به‌رده‌ی له‌سه‌ری دانیشتبووم، ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ی هه‌ڵم ده‌مژی و ژینگه و ده‌وروبه‌رم، من له‌ناو هه‌موویاندا بڵاو بووبوومه‌وه، وه‌ك شێتییه‌كی به ته‌واو مانا بوو. وام هه‌ست كرد هه‌موو ئه‌و شتانه له 10 بۆ 15 خوله‌كدا روویان داوه، به‌ڵام كاتێك هاتمه‌وه حاڵه‌تی ئاسایی، بۆم ده‌ركه‌وت ماوه‌ی چوار سه‌عات و نیوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رده دانیشتووم، به ئاگایی ته‌واو و چاوی كراوه‌وه، به‌ڵام زه‌مه‌ن به ته‌واوه‌تی ئاوه‌ژوو بووبووه‌وه.
زیاد لە 17 ملیۆن نەمامی بە هاوکاری دوو ملیۆن شوێنکەوتووی لە ویلایەتێکی هیندستان ناشت
شه‌ش هه‌فته دوای ئه‌و ئه‌زموونه، سادگورو كار و پیشه‌كه‌ی بۆ هاوڕێیه‌كی به‌جێ هێشت و بۆ تێگه‌یشتن له‌و ئه‌زموونه رۆحییه‌ی ده‌ستی كرد به گه‌ڕان و سه‌فه‌ركردن، دوای یه‌ك ساڵ مێدیته‌یشن و گه‌ڕان، بڕیاری دا بۆ هاوبه‌شكردنی ئه‌و ئه‌زموونه رۆحییه‌ی، ببێت به مامۆستای یۆگا.
سادگورو و یۆگا
ساڵی 1983 سادگورو یه‌كه‌م وانه‌ی یۆگای به به‌شداری حه‌وت فێرخواز ده‌ست پێ كرد و دواتر له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كارناتاكا و حه‌یده‌رئاباد راهێنانی یۆگای ده‌ست پێ كرد و به ماتۆڕسكیل هاتووچۆی ده‌كرد. ساد گورو له داهاتی كێڵگه پهلهوهرییهكهی بژێوی دابین ده‌كرد و هیچ پاره‌یه‌كی له فێرخوازه‌كانی وه‌رنه‌ده‌گرت.
ئه‌و فێرخوازانه‌ش كه سه‌عات یان هه‌ر ئیكسسوارات و شتێكی به‌نرخیان پێشكه‌ش ده‌كرد، له كۆتا رۆژی راهێنانه‌كان پێشكه‌شی ده‌كرد به رێكخراوێكی خێرخوازی و هه‌ر ئه‌وه وای كرد ده‌ست بكات به گوتنه‌وه‌ی وانه‌كانی ئایشا یۆگا كه له دانایی بێ بنی زانسته‌كانی یۆگا سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت.
ساڵی 1994 سادگورو ئاشرامێكی دانا و تیایدا پێناسه‌یه‌كی وردی داینالینگای كرد كه ناوه‌ندێكی یۆگا و شوێنێكی تایبه‌ته بۆ مێدیته‌یشن و گوتی، دامه‌زراندنی ئه‌و ئاشرامه ئه‌ركی ژیانم بوو كه له‌لایه‌ن مامۆستا رۆحییهكهمهوه پێم سپێرابوو. ساڵی 1996 به‌ردی تایبه‌تی بۆ داوا كرد و دوای سێ ساڵ ئاشرامی دیانالینگای به‌ڕووی فێرخوازان دا كرده‌وه.
ئه‌و ئهشرامه تێڕامان و راهێنانێكی فێری فێرخوازان ده‌كات كه سه‌ر به هیچ ئاین و سیستمێكی ئایدیۆلۆجی نییه، گومبه‌زێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه ته‌نیا به خشت و گڵه‌سووره و به‌بێ ئاسن و چیمه‌نتۆ دروست كراوه.
راهێنانی یۆگا بە گیراوانی هەتا هەتایی ناو گرتووخانەکان دەکات
سادگورو و دامه‌زراوه‌ی ئایشا
دامه‌زراوه‌ی ئایشا كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نادینی و ناحكوومییه و به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن كه‌سانی خۆبه‌خشه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و دامه‌زراوه له ساڵی 1992 له‌لایه‌ن سادگورو دامه‌زرا و كۆمه‌ڵێك پرۆگرامی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی خۆناسی له رێی یۆگاوه ده‌ست پێ كرد، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چالاكی ئه‌نجام ده‌دات.
سادگورو لقێكی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی بۆ پڕۆژه‌ی ده‌سته سه‌وزه‌كان "PGH" ته‌رخان كردووه، ئه‌و پڕۆژه‌یه داهێنانێكی ئیكۆلۆجییه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رزترین خه‌ڵاتی ژینگه‌پارێزی هیندستانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه له ساڵی 2010 پێ به‌خشرا. ئامانجی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌وزایی ناوچه‌ی تامیل نادۆیه به رێژه‌ی 10٪ و زیاد له 17 ملیۆن نه‌مام له‌لایه‌ن دوو ملیۆن هاووڵاتی خۆبه‌خشه‌وه ناشتراوه و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه خزمه‌ت و چاودێری ده‌كرێن.
هه‌وڵدان بۆ گه‌نجكردنه‌وه‌ی گونده‌كان "ARR" داهێنانێكی تری دامه‌زراوه‌ی ئایشایه و ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كوالێتی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژاره له گونده‌كان، ئه‌و پڕۆژه‌یه له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن سادگورو ده‌ستی پێ كر‌و و نیازی هه‌یه 54 هه‌زار گوندی باشووری هیندستان و 70 ملیۆن گوندنشین بخاته ژێر چه‌تری خۆی، تا ساڵی 2010 خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌یشته چوار هه‌زار و 200 گوند و حه‌وت ملیۆن هاووڵاتی چوونه ژێر چه‌تری ئه‌و پڕۆژه‌یه و ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی تر ده‌چنه ژێر سێبه‌ری ئه‌و پڕۆژه مرۆییه‌وه.
له‌دوای دروستكردنی ئاشرامهكهی ساد گورو ده‌ستی كرد به كۆمه‌ڵێك پرۆگرامی رێكخراو بۆ یۆگا و له ناوه‌ندی ئایسا یۆگا ساڵی 1996 خولێكی بۆ تیمی هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵی هیندستان كرده‌وه‌وه و له ساڵی 1997 ده‌ستی كرد به كۆمه‌ڵێك وانه‌ی یۆگا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ساڵی 1988 خولی یۆگای بۆ گیراوانی هه‌تا هه‌تایی ناو گرتووخانه‌كانی تامیلی نوێ كرده‌وه. ئیتر له ساڵی 2011ه‌وه سادگورو كۆمه‌ڵێك وانه‌ی به به‌شداری نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س و 15 هه‌زار كه‌س هاوكات ده‌ست پێ كرد، ئه‌و پرۆگرامه گه‌ورانه به به‌شداری 75 هه‌زار كه‌س له یه‌ك كاتدا تا ئێسته‌یش به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌ر وانه و پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سادگورو به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌ژێر چه‌تری دامه‌زراوه‌ی ئایشایه و وشه‌ی ئایشا به واتای خودای بێ رووخساره. به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی ئایشایا یۆگا "ئه‌ندازیاری ده‌روون"ه كه خه‌ڵك فێری تێڕامان و پرانایام و شهمباوی مودرا ده‌كات. شهمباوی مودرا به واتای كردنه‌وه‌ی چاوی سێیه‌مه. هه‌روه‌ها خولی یۆگا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌مكی "ئابووری گشتگیر" ئاشنایان بكات كه پێی وایه ده‌بێ هه‌ستی دڵسۆزی و گشتگیری له سیناریۆی ئابووری ئه‌مڕۆدا ئاوێته بكرێن.
ساڵی 2005 دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی زانستی ده‌روونی ئایشا "لقی سێیه‌م" له مه‌ك مینڤیڵی ویلایه‌تی تێنسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد و دوای شه‌ش مانگ باڵه‌خانه‌كه‌ی ئاماده بوو، ساد گورو نیازی هه‌بوو ئه‌و باره‌گایه وه‌ك ناوه‌ندی گه‌شه‌ی ده‌روونی له نیوگۆی رۆژئاوای زه‌وی دابمه‌زرێنێت و له رۆژی حه‌وتی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2008 هۆڵی ماهیما كه هۆڵێكی 39 هه‌زار مه‌تری جوارگۆشه‌یه، بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ی ته‌رخان كرد. هۆڵی ماهیما گه‌وره‌ترین گۆڵی تێڕامانه له رۆژئاوای گۆی زه‌وی و له ساڵی 2010 لیمگا بهایراڤی وه‌ك نوێنه‌ری بواری ژنانی سادگورو سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوه‌نده ده‌كات.
سادگورو له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی هه‌زاره‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵه‌كانی 2006 تا 2009 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌دوای یه‌ك وتاری پێشكه‌ش كرد و ساڵی 2013 كۆبوونه‌وه‌ی ئاینه‌كانی له‌ژێر ناونیشانی "كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئاینه‌كان له‌باره‌ی دنیای ئاینه‌كان" له ناوه‌ندی ئایشا یۆگا له هیندستان به‌ڕێوه برد كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ئاینه‌كان له دنیا تێیدا به‌شدار بوون.
ساڵی 2012 به‌هۆی چالاكییه‌كانی له بواری ژینگه و هاندانی خه‌ڵك بۆ خزمه‌تكردن به ژینگه ناوی چووه ریزی ئه‌و 100 كه‌سه‌ی له مێژووی هیندستان خزمه‌تیان به ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه و له ساڵی 2012 به‌رنامه‌ی Isha Insightی به‌ڕێ خست كه یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌دات بۆ بازرگانی بچووك و مامناوه‌ند و ئامانج لێی بووژانه‌وه‌ی ئابووریی خه‌ڵكه.
ساد گورو له ئه‌فریقا و وڵاته ههژارنشینهكانیش پڕۆژه‌ی هه‌یه و منداڵان فێری خوێندن ده‌كات و نیازی هه‌یه له داهاتوودا هاوشێوه‌ی هیندستان ده‌ست بكات به چالاكییه مرۆییه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژارانی ئه‌و كیشوه‌ره.
ساد گورو چه‌ند كتێبێكی چاپ كردووه و له ناویاندا ئه‌ندازیاری ده‌روون و رێنوێنی یوگییهك بۆ چێژ و شادی چوونه‌ته ناو لیستی پڕ فرۆشترین كتێبه‌كانی واشنتن پۆست و نیویۆرك تایمز. له یه‌كه‌م رۆژی فرۆشتنی كتێبه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 26 هه‌زار كه‌س له رێوڕه‌سمه‌كه به‌شدار بوون.
واشنتن پۆست لە ساڵی 2020 لە راپۆرتێک‌دا رای گەیاند، زیاد لە یەک لەسەر حەوتی دانیشتووانی گۆی زەوی لە ئێستەدا بەدوای راهێنان و ئامۆژگارییەکانی سادگورو دا دەڕۆن و پێڕەوی لێ دەکەن.
تێڕوانینی ساتگورو بۆ كه‌ون
تكایه سه‌رنج بده‌ن، كاتێك سه‌رچاوه‌ی بوون ئێوه و مێرووله‌یه‌ك به یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كات و هه‌ردووك به مه‌خلووقی خۆی ده‌زانێت، ئێوه كێن كه وا بیر بكه‌نه‌وه مێرووله مه‌خلووقێكی كهمبایهختره له ئێوه و ئێوه مرۆڤێكی باڵان؟ بۆچی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ده‌ن له كاتێكدا خوڵقێنه‌ر خۆی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه نادات؟ ره‌نگه ئێوه وا بیر بكه‌نه‌وه كه بوونه‌وه‌رێكی به‌رزترن چوون له دۆخێكی هاوسه‌نگدا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌نگاو ده‌نێن. به‌ڵام ئه‌وه راست نییه و چیرۆكه‌كه به شێوه‌یه‌كی تره.
سه‌یری سه‌رجه‌م ئه‌و كرمانه بكه‌ن كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ژین، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێسته سه‌رجه‌م ئه‌و كرمانه بمرن، له ماوه‌ی 12 بۆ 18 مانگ ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه ده‌وه‌ستێ، بیهێننه به‌رچاوتان ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان بمرن، نزیكه‌ی دوو ساڵ و نیو تا چوار ساڵی تر ژیان به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان بمرن چی روو ده‌دات؟ زه‌وی زیاتر گه‌شه ده‌كات، ئێمه ده‌بین به باشترین كوت بۆ زه‌وی، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان نه‌مێنن، له‌ناو ئه‌و باڵه‌خانه‌ی كه ئێسته تێیدا ده‌ژی، كۆمه‌ڵێك دره‌خت سه‌وز ده‌بن و هه‌موو شتێك گه‌شه ده‌كات، ئه‌ی كێ به ئێوه‌ی گوتووه تایبه‌تن و به‌رزترین خوڵقكراون؟
ئه‌و روانینه‌ی كه ده‌ڵێ دنیا بۆ مرۆڤ دروست كراوه، تێڕوانینێكی نه‌زانانه‌یه، له گه‌ردوون دا ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی خۆریش خاڵێكی بچووك و بێ بایه‌خه، ئه‌گه‌ر به‌یانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ببێت به هه‌ڵم چ گرنگییه‌كی هه‌یه؟ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه خۆی ئه‌وه‌نده بچووكه، گۆی زه‌وی له‌ناویدا چه‌نده بچووك و بێ بایه‌ختره؟ له‌و خاڵه زۆر بچووكه‌دا شاره‌كه‌ی تۆ خۆی خاڵێكی یه‌كجار بچووكتره و ئێسته ئێوه له‌ناو ئه‌و شاره یه‌كجار بچووكه‌دا كه‌سێكی یه‌كجار گه‌وره و خۆ به گهورهزانن، ئه‌وه گرفتێكی ئاسایی نییه، خه‌ڵك له مه‌ینه‌تیدا ده‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌واوی ژیانیاندا په‌ی به‌و راستییه نابه‌ن.
ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێ بیزانن ئه‌وه‌یه كه هیچ كات له به‌رزاییه‌وه و له‌و سه‌ره‌وه سه‌یری كه‌س مه‌كه‌ن و هیچ كاتیش له نزمایی و له خواره‌وه‌وه سه‌یری كه‌س مه‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌نده. هیچ كات خۆتان له كه‌س به‌رزتر مه‌بینن و هیچ كاتیش خۆتان به بچووكتر له كه‌س مه‌زانن، ئه‌گه‌ر شته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن ببینین، ده‌زانن هه‌موو شته‌كان بایه‌خی خۆیان هه‌یه و هه‌ر كه‌سه و پێگه و بایه‌خی خۆی هه‌یه له‌و كه‌ونه‌دا، هه‌ر بوونه‌وه‌ره و بایه‌خی خۆی هه‌یه. چون دركمان به‌وه نه‌كردووه، سه‌یركه‌ن دنیامان چۆن كاول كردووه.