فه‌رمانگه‌ی ئاماری فیدراڵی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه له ساڵی ٢٠١٦، چین گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی ئه‌ڵمانیا بووه و قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوانیان گه‌یشتووه‌ته ١٨٠ ملیار دۆلار.
پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایه ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه چینییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئابوورییاندا هه‌نگاوێكی تریان هاویشتووه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی ئه‌ڵمانیا هه‌ژمار ده‌كرا. له دوای چین فڕه‌نسا و دواتریش ئه‌مه‌ریكا به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی ئه‌ڵمانیا هه‌ژمار ده‌كرێن.
ساڵی ٢٠١٥ ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی ئه‌ڵمانیا بوو. كاتێك دۆناڵد تره‌مپ ئه‌ڵمانیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ده‌ستكاری به‌های یۆرۆی كردووه، پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا تا راده‌یه‌ك رووی له پاشه‌كشه كرد.
سستبوونی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به بازرگانانی چینی ره‌خساندووه تا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا پته‌وتر بكه‌ن.
ئه‌ڵمانیا به یه‌كێك له به‌هێزترین وڵاته پیشه‌سازییه‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته به به‌رهه‌می كوالێتی به‌رز ناسراون.
له دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له پێوه‌ندییه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا رۆڵی زیاتر ببینێت.