بڕیاره سه‌رۆك كۆماری توركیا له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا سه‌ردانی مۆسكۆ بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری رووسیا كۆ ببیته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا چالاككردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه بازرگانی و دیپلۆماسییه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی به ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ناو برد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی شوبات فێبرایه‌ر، دیمیتری پسكۆف، گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری رووسیا ئاشكرای كرد، بڕیاره هه‌شتی مانگی ئادار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌ردانی مۆسكۆ بكات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین كۆ ببێته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك كۆماره‌كانی توركیا و رووسیا كۆمه‌ڵێك پرسی پێوه‌ندیدار به ئابووریی نێوانیان و داهاتووی سیاسیی سووریا تاوتوێ بكرێن.
ئه‌وه دووه‌م جاره دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی مۆسكۆ له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی رووسیا ده‌كات و دوو جاری تریش ئه‌ردۆغان و پوتین له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ده‌ره‌وه‌ی رووسیا چاویان به‌یه‌كتر كه‌وتووه.
نۆی ئابی ساڵی رابردوو، هه‌شت مانگ دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سوخۆ24ی رووسیا له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیاوه، ئه‌ردۆغان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ سه‌ردانی رووسیای كرد.
دوای ئه‌و سه‌ردانه، پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره تا راده‌یه‌ك ئاسایی بووه‌وه و له سێ مانگی رابردوویشدا پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو
لا گهرموگوڕییهكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.