ره‌نگه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی باوی زۆرێك له كۆمه‌ڵگه جیاجیاكان بێت كه به بۆنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ژنێك له ئه‌مه‌ریكا به پێچه‌وانه‌وه، به بۆنه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاهه‌نگی گێڕا.
ئه‌و ژنه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و كه‌یفی خۆی به بۆنه‌ی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌ستا به سووتاندنی كراسی بووكێنییه‌كه‌ی و وێنه‌گرتنی ساتی سووتاندنی كراسه‌كه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه ناوی كاتلین ماكییه و نرخی ئه‌و كراسه‌ی سووتاندوویه‌تی، بریتییه له هه‌زار و 500 دۆلار.
كاتلین، دوای به‌رده‌وامبوونی پێوه‌ندییه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، له ماوه‌ی رابردوو له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه كه به جیابوونه‌وه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ره.