ئەنجوومەنی ئاسایش پێشنیارێکی رووسیای راگرتووە

:: PM:06:07:19/10/2016 ‌

نوێنەری هەمیشەی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، فیتاڵی چۆرکین، ئەمڕۆ چوارشەمم، رایگەیاند، ئەنجوومەنی تەناهی نێودەوڵەتی ناهێڵێت بەیاننامەی رووسیا بڕوات، لەبارەی حەلەب و جیاکردنەوەی تیرۆرستەکان لە ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو.

چۆرکین بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەنجوومەنی تەناهی نێودەڵەتی پێشنیارێکی رووسیای وەستاندوە لە بارەی ئاگربەستی مرۆیی لە حەلەب و جیاکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن و تیرۆرستەکان لە سووریا.

زیاتر گووتی، هەندێک لە هاوبەشەکانمان دەریانخستووە تێڕوانینی ئێمە راستیە، سێ ئەندامی هەمیشیەی ئەنجوومەنی تەناهی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئۆکرانیا، پەیوەندیان پێوەکردووە، بەربەست بۆ بەیاننامەکەمان دروست دەکەن.

رایگەیاند، نازانین چیان دەوێت؟ گرانیشە ئێمە رازیان بکەین.


بەپێی هەنگاوەکانی رووسیا لە سووریادا ئامانجی روونە، ویستی ئەوەی هەیە شاری حەلەب بکاتە ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی خۆیەوە و گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنە سوونی مەزهەبەکانی لێ وەدەربنێت. 

ئەمەریکیەکانیش بەو مەرجە رازی نین و دەیانەوێت حەلەب لە ژێر دەستی ئەو گرووپە چەکداریانەدا بمێننەوە چوونکە بەردەوام هاوکاریان دەکەن خۆیان راهێنانیان پێکردوون. 



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د