وه‌زیری به‌رگریی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، مۆسكۆ ساڵانه بڕی 13 بۆ 15 ملیۆن دۆلار چه‌ك به وڵاتانی دنیا ده‌فرۆشێت و دوای ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م فرۆشیاری گه‌وره‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه له دنیادا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی شوبات/فێبرایه‌ر، سێرگی شایگۆ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا رای گه‌یاند، مۆسكۆ ساڵانه بڕی 13 بۆ 15 ملیار دۆلار چه‌ك به وڵاتانی دنیا ده‌فرۆشێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه رووسیا به فرۆشتنی چه‌ك به زیاد له 60 وڵاتی دنیا، له بواری هه‌نارده‌ی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی، پله‌ی دووه‌می دنیای له‌دوای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
"له 10 ساڵی رابردووه‌وه توانیومانه هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی تا راده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكه‌ینه‌وه و ئێسته رووسیا به دڵنیایییه‌وه له پێش فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیایه له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی چه‌ك"، وه‌زیری به‌رگری رووسیا وای گوت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، رووسیا له ئێسته‌دا ساڵانه بڕی 15 ملیۆن دۆلار چه‌ك ده‌فرۆشێت و نیازیان هه‌یه ئه‌و ئاسته دوو ئه‌وه‌نده به‌رز بكه‌نه‌وه و بازنه‌ی هه‌نارده‌كردنی چه‌كه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی دنیا فراوانتر بكه‌ن.
رووسیا له ئێسته‌دا چه‌ك به وڵاتانی باشووری ئاسیا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هیند و چین و ڤێتنام، مالیزیا، ئه‌نده‌نووسیا، میانمار و به‌نگلادیش ده‌فرۆشێت و له ئه‌مه‌ریكای لاتین و ناوچه‌ی كارائیبیش كۆمه‌ڵێك وڵات هه‌ن كه ساڵانه چه‌ك له مۆسكۆ ده‌كڕن.