عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور ئاماده‌یه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت سلێمانی به دۆخی كه‌ركووك ببه‌ن. ده‌شڵێت: نایه‌ڵین جارێكی تر مولازم موحسین بێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی عێراق بۆ نایه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێكبكه‌وێ، له كاتێكدا چه‌ندان جار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتوویه‌تی ئاماده‌ی رێككه‌وتنین؟
چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، خۆمان له‌ناو خۆماندا ناكۆك و ناته‌باین، به‌غدا ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی ئێمه‌ی قۆستووه‌ته‌وه، خه‌ڵكانێك كه كوردن راوێژ ده‌ده‌نه حكوومه‌تی عێراق و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و له كۆتادا سه‌ری حكوومه‌ت له قوڕ ده‌نێن، ئه‌وانه راوێژكاری نه‌زانن و هیچیان پێ ناكرێت و نازانن هیچ بكه‌ن.
حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق هه‌میشه دژایه‌تیی هه‌رێمیان كردووه و رۆیشتوون، كه‌چی كوردستان وه‌ك خۆی و پێگه‌ی زیاتر بووه؟
له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن تا ئێسته و له‌دوای ساڵی 2003وه، حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق به‌رده‌وام دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و هه‌موو رێكارێكی خراپییان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی هه‌رێم بوون رۆیشتوون و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و پێگه و به‌هێزی به‌رده‌وام له زیادبووندایه، كێشه‌ی كوردستان ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و كلیلی چاره‌سه‌ره‌كه‌ش لای ئه‌و خه‌ڵكانه نییه كه خۆیان ده‌كه‌نه نوێنه‌ری كوردستان و داوا ده‌كه‌ن له حكوومه‌تی عێراق په‌لاماری كوردستان بده‌ن.
كه‌واته ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه بۆچی؟
ده‌وڵه‌تی عێراق شتێكی نییه به ناوی سیاده، شتێك نییه به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن و باڵاده‌ستن، میلیشیاكانن نه‌ك حكوومه‌تی عێراق، ده‌زگا شه‌رعییه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و له یاسا ده‌رچوون، ئه‌و میلیشیایانه هیچ خێروبێرێكیان بۆ عێراق نییه و خێریان بۆ وڵاتانی تر هه‌یه، ئه‌مه ئه‌و هۆكاره‌یه كه ئه‌و وڵاتانه‌ش لێناگه‌ڕێن كێشه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كوردیش چاره‌سه‌ر بكرێت، خۆیان ده‌بنه جێی گوشار، ئه‌وان به گوشاركردنیان به‌رانبه‌ر به كورد ده‌یانه‌وێ كورد داوای مافی خۆی نه‌كات.
ده‌ته‌وێ بڵێی حكوومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له ده‌ستی خۆی نییه؟
به‌ڵێ، عێراق توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نییه، رۆژ به رۆژ له لێوار و لێژاییه و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات، له‌رووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ندیی تاكه‌كان و پێكهاته‌كانی ناو عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كتر له دابڕاندان و خاڵه هاوبه‌شه‌كان رۆژ به رۆژ بێ ره‌نگتر و خاو ده‌بنه‌وه، خاڵی هاوبه‌ش كه‌م بووه‌ته‌وه، له‌رووی ده‌وڵه‌تیشه‌وه ئێمه پێكهاته‌یه‌كین وا ده‌زانن به‌بێ ماف و به‌ركه‌وته‌ی ئێمه ده‌یانه‌وێ وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن.
قسه‌یه‌ك هه‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان پارتی وه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵات، ئاماده‌ن ته‌واوی مه‌له‌فی نه‌وت بده‌نه ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق، تا چه‌ند ڕاسته؟
ئه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌رحه ده‌ده‌نه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ له‌خۆیان بپرسن كه له رێككه‌وتنێكی گوماناوی و ته‌مومژاوی كه‌ركووك درا به ده‌سته‌وه، ئایا به به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك حاڵی كه‌ركووكییه‌كان باشتر بوو؟ ئایا دۆخی ته‌ناهییان باشتره، خزمه‌تگوزاری و پاكوخاوێنیان باشتره؟ كه‌ركووك له هه‌موو ڕووێكه‌وه رابردووی باشتره یان ئێسته‌ی؟ ژیانی كه‌ركووكییه‌كان رابردووی باشتر بوو یان ئێسته كه له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت؟. حكوومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئاماده‌یه هه‌موو پابه‌ندبوونه ده‌ستوورییه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر له خۆمان دڵنیا نه‌بووینایه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌ده‌كرد چاو‌دێر بن له دانوستانه‌كان، ئێمه هێنده له خۆمان دڵنیاین كه ئاماده‌ین لایه‌نی سێیه‌م و چواره‌میش به‌شداربن له دانوستانه‌كان، ئه‌وه حكوومه‌تی عێراقه كه به ئه‌قڵی مه‌ركه‌زی به‌ڕێوه ده‌چێت. پێیان وایه مووچه و ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه به‌شێكه له گه‌مه‌ی سیاسی، ئێسته به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین، ده‌ست به‌و گوشارانه ده‌كه‌ن و دواتر داوای دانوستان ده‌كه‌ن، ده‌ستوور هه‌قی داوه به هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌ربێنێ، كێڵگه‌ی نوێ لێ بدات و نه‌وت به بازاڕ بكات، حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی ده‌وێ، به‌شی خۆم بۆ خۆم به‌شی تۆش ده‌خۆم.
چۆن كێشه‌ی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟
ته‌نیا و ته‌نیا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردستان و كلیلی ئه‌و چاره‌سه‌ره لای سه‌رۆك بارزانییه.
چی له‌باره‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مه‌رزه‌كانی هه‌رێم كه حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێ ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌گرین؟
حكوومه‌تی عێراق به‌پێی ده‌ستوور هه‌قیان هه‌یه بێن چاودێری ده‌روازه‌كان بكه‌ن، سێ ده‌روازه له سنووری پارتی هه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ژێر كۆنترۆڵه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ره‌نگه مه‌رزه‌كانی سنووری یه‌كێتی بێت كه مه‌به‌ست په‌روێزخان و باشماخه، چونكه ئه‌و مه‌رزانه له‌ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمیش نییه، ئێسته‌ش ئاماده‌ین بێن چاودێری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازیان ئه‌وه‌یه عه‌ره‌ب بهێنن ئه‌وه خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ مولازم موحسین بنێرن بۆمان، هه‌رگیز ئه‌وه روو نادات، به‌ڵام بۆ چاودێری ئاماده‌ین.
پرسی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌رێم و مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌و پارێزگایه گونجاوه؟
ئه‌وه شتێكی ده‌ستووری نییه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور بگۆڕێت ئه‌وكات ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، وه‌ك هه‌موو ئه‌و ئیشه نایاساییه‌ی كه كردیان له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌گه‌ر بۆیان بكرایه، ئێسته ده‌مێك بوو به سلێمانییان كردبوو، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌وه ده‌ورووژێنن رێكلامی هه‌ڵبژاردنه، سلێمانی هیچ داهاتێكی نایه‌ته‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم و له هه‌ولێره‌وه پاره ده‌چێ بۆ سلێمانی، خه‌ڵكی سلێمانی ده‌بێ بپرسێ كاتێك حه‌سه‌ن پلایس هاته كه‌ركووك، دۆخی كه‌ركووك باشتر بوو؟ ئێسته ده‌یانه‌وێ سلێمانی راده‌ستی حه‌سه‌ن پلایس بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ سلێمانی وه‌ك كام شاری عێراق بێت، وه‌ك رومادی و دیاله و مووسڵی لێ بكه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاماده‌ن ژن و منداڵی خۆیان ببه‌ن یه‌ك مانگ له‌و شارانه‌ی عێراق بهێڵنه‌وه؟ چ شارێكی عێراق هێنده‌ی سلێمانی خۆشه به هه‌ولێریشه‌وه؟ ئێسته ده‌یانه‌وێ بیخه‌نه سه‌ر عێراق، راستییه‌كه‌ی ده‌بێ ئه‌وان سه‌ر به ئێمه بن، چونكه ئاستی ئێمه باشتره.
بۆچی هه‌میشه له سلێمانییه‌وه دژایه‌تی حكوومه‌ت و پارتی ده‌كرێ؟
پارتی دیموكراتی كوردستان كاتێك دامه‌زرا، گوتی ئێمه به‌رانبه‌ر به دوژمنانی كوردستان شۆڕش ده‌كه‌ین، به‌ڵام حزبه‌كانی تر و براده‌رانی سلێمانی ده‌ڵێن دژی پارتین و پارتی دیكتاتۆره، جیاوازیی پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر ئه‌وه‌یه، ئه‌وانیش له میحوه‌ری مقاوه‌ماتن كه پێكدێ له حزبوڵا و په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی و ئێران كه ده‌یانه‌وێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێ، براده‌رانی سلێمانیش له‌و میحوه‌ره‌ن.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی