سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشكرایان كرد كه رووسیا بڕیاری داوه سنوورێك بۆ چالاكییه‌كانی حزبوڵای لبنانی له سووریا دابنێت. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا له چوارچێوه‌ی گوشاره ناوچه‌یییه‌كان و پێشنیاری ئه‌و لایه‌نانه خراوه‌ته روو كه دژی حكوومه‌تی سووریا‌ن.
رووسیا هێزێكی تایبه‌تی خۆی له بنكه‌ی سه‌ربازی "نه‌بی هابیل" جێگیر كردووه كه كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژئاوای دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا.
ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر له ژێر كۆنترۆڵی حزبوڵای لبنانیدا بووه و پێشتر حزبوڵا چه‌ندان جار رای گه‌یاندبوو كه ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایه و چۆڵی ناكات.
جگه له‌و هێزه تایبه‌تییه‌ی رووسیا كۆمه‌ڵێك هێزی تر به ناونیشانی پۆلیس كه سه‌ربه رووسیان، له نزیك ناوچه‌ی "بردی" جێگیر كراون و خاڵی پشكنینیان داناوه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كانی سووریا، ئێسته شه‌قامی كۆنی لبنان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دیمه‌شق له ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوی سوپای سووریا و هێزه تایبه‌تییه‌كانی رووسیادایه و رووسه‌كان خاڵێكی پشكنینی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رێگه‌كه دروست كردووه.
جێگه‌ی باسه حزبوڵای لبنان له چه‌ند ساڵی رابردوودا یارمه‌تیده‌ری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بووه و توانی هه‌ندێك ناوچه‌ی گرنگ له ئۆپۆزسیۆنی سووریا بستێنێته‌وه.
یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی له دانوستانه‌كانی جنێفدا ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوای كردووه، ئه‌وه‌یه میلیشیاكانی حزبوڵا و ئێرانی و ئه‌فغانی له سووریا دوور بخرێنه‌وه.