چه‌ند رۆژێكه له سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس و خواسی زۆر له باره‌ی ئه‌و یارییه هه‌یه، كه سبه‌ی له نێوان بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و ئه‌هلیی میسری ئه‌نجام ده‌درێت.
سبه‌ی له قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، كه له قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و ئه‌هلیی میسری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
هانده‌رانی ئه‌هلیی میسریی به تایبه‌تی، میدیا و سۆشیاڵ میدیای عه‌ره‌بی به گشتی، سه‌تان پۆست و بابه‌تی كاریكاتێری و كۆمێدییان له‌سه‌ر یارییه‌كه و پێشهاته‌كانی یارییه‌كه نووسیوه و پۆستیان كردووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، سبه‌ی 8ی شوباته "8-2" ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌نجامی یاریی بایرن میونشن و بارسێلۆنایه له وه‌رزی رابردووی چامپۆنزلیگ، كه ئه‌م بابه‌ته‌ش تێكه‌ڵ به پۆست و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كراوه.
لێره‌دا هه‌ندێك له پۆست و بابه‌ته‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.