ده‌سته‌ی ئازادكردنی شام سه‌ر به به‌ری نه‌سره به‌رپرسیاره‌تی خۆی له زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی سه‌ربازی و ته‌قینه‌وه راگه‌یاند كه چوارگۆشه‌ی ته‌ناهییان له شاری حمسی سووریا كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه 90 كوژراو و بریندار له هێزه ته‌ناهییه‌كانی سووریای لێ كه‌وته‌وه كه دوو ئه‌فسه‌ری باڵای ئه‌سه‌د له كوژراوانن.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كرده‌وه كه ئه‌و كرده سه‌ربازییه، له رێگه‌ی پێنج كه‌سی "ئینغیماسی" ئه‌نجام دراوه كه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر هه‌ردوو لقی ئاسایش و ئاسایشی سه‌ربازی له شاری حمس، به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 40 كه‌س كوژران كه حه‌سه‌ن ده‌عبوول به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی تر له نێوانیاندا بوون، بێجگه له 50 بریندار.
ده‌سته‌كه له هه‌واڵێكی تری رای گه‌یاند كه هه‌روه‌ها كرده سه‌ربازییه‌كه بووه‌ته هۆی كوژرانی عه‌مید ئیبراهیم ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی حمس، له‌و كاته‌ی تا ئێسته هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی كوشتنی ناوبراو دووپات نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، كرده‌كه ته‌نیا هه‌ڵكوتانی ئینغیماسییه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌شی به بۆمبی چێنراو له‌خۆ گرتووه كه بازگه‌كانی سوپای سووریایان كرده ئامانج له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه.
ئه‌و دوو گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌ی ئاسایشی حمس كه كوژرانیان هاته راگه‌یاندن له‌و زنجیره هێرشه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاره‌كه ئه‌نجام دران، به دوو كه‌سی تاوانكار و دڕنده‌ی رژێمی سووریا له قه‌ڵه‌م ده‌درێن كه ده‌یان كه‌سیان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئه‌شكه‌نجه داوه و كوشتووه.
به‌پێی ته‌له‌ڤزیۆنی سووریا به‌ره‌ی نه‌سره‌ی نزیك له رێكخراوی قاعیده ئه‌نجامدانی زنجیره هێرشه‌كه‌ی شاری حمسی له ئه‌ستۆ گرتووه كه دوو باره‌گه‌ی ئاسایشی كردووه‌ته ئامانج و ده‌یان كه‌سی له نێوان كوژراو بریندار لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.