به‌ پێنج خولەك سپیبوونی قژ بەیەكجاری لەناو ببە

:: PM:02:43:25/02/2017 ‌

بە شێوەیەكی گشتی سپیبوونی قژ یەكێكە لە گەورەترین كێشەكانی جوانی لە لایەن پیاوان و ئافرەتانەوە كە دەبێتە هۆی نیگەرانی هەردووكیان. بەشێوەیەكی گشتی كار لە متمانە دەكات و گرفت لەسەر ژیان دروست دەكات، ئەم گرفتەش واتە سپیبوونی تاڵەكانی قژ بەلای هەندێ‌ كەسەوە ئاسایییە، بەڵام لای هەندێ‌ كەسی ترەوە نیشانەی پیری و بەساڵاچوون دەگەیەنێت. هەرچەندە سپیبوونی تاڵەكانی قژ زۆر جار هۆكارێكی بۆماوەیییە یان هۆكاری دەرەكی وەكو بەكارهێنانی بۆیەی قژ كە پڕن لە ماددەی كیمیایی،  ئەم مادە كیمیایییانەش دەبنە هۆی لەناوبردنی خانەكانی میلاتۆنین كە پێوەندییان بە ڕەنگی مووەوە هەیە لە لەشدا. 

زۆرێك لە ئێمە چەندان چارەسەری جیاواز بەكاردەهێنین بۆ ڕێگری كردن لە سپیبوونی تاڵەكانی قژ یان ڕەنگكردنی، ئەو بەرهەمانەی كە بۆ شاردنەوەی سپیبوونی تاڵەكانی قژ بەكاردەهێنرێت بەشێوەیەكی گشتی زۆر پێكهاتەی كیمیایی لە دروستكردنیدا بەكاردەهێنرێت و شتێكی كاتییە.
بەداخەوە سپیبوونی تاڵەكانی قژ لە هەندێك كەسدا لە خوار تەمەنی 30 ساڵییەوە دەردەكەوێت زۆر جار ئەم حاڵەتە بە بۆماوەیی دادەنرێت، لەم كاتەدا پێكهاتەی سروشتی بە باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ تۆخ كردنەوەی تاڵە سپییەكانی قژ كە هیچ زیانێكی تەندروستی نییە.
لەدوای گەڕانیكی زۆر و ئەنجامدانی چەندان تاقیكردنەوە لە لایەن توێژەرانی بواری تەندروستییەوە باشترین ڕێنمای سروشتی دۆزرایەوە كە دەتوانێت سپیبوونی تاڵەكان بوەستێنێ و ڕەنگی قژ تۆختر بكاتەوە.
پێكهاتە و ئامادەكردن و رێنمای:
*  پێنج تا شەش پەتاتەی مامناوەند بێنە و توێكڵی پەتاتەكان لێ بكەنەوە.
* توێكڵەكان بكەنە نێو قاپێكەوە و لەگەڵ دوو كوپ ئاو بیخەنە سەر ئاگرێكی كەم تا ئاوەكەی گەرم دەبێت كە گەرمبوو دواتر ئاگرەكەی بۆ زیاد بكەن بۆ ماوەی 15 تا 20 خولەك بەجێی بهێڵن و كە تەواو كوڵا لەسەر ئاگرەكە دایبگرن.
* ئاوە كوڵاوەكە بكەنە دەفرێكی گەورەترەوە و وازی لێ بهێنن تا سارد دەبێتەوە پاشان توێكڵەكان لە ئاوەكە دەربهێنن.
* ئاوەكە بكەینە بوتڵێكی قەپاتەوە و بە باشی سەری بوتلەكە توند بكەن.
* سەرتان بە شێوەیەكی ئاسای بشۆن بە شامپۆ یان هەر ماددەیەكی تر، قژی خۆڵەمێشی پێویستە كە شێدار بێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسایی وشك بێتەوە.
* پاشان ئەو گیراوەی كە بە توێكڵی پەتاتە ئامادەكرا بە وریایەوە مەساجی تاڵەكانی قژ و سەری پێ بكەن، بەڵام نابێت ئاوی پێدا بكرێت.
* بەشێوەیەكی ئاسای قژتان وشك بكەنەوە و دایبێنن.
* ئەم چارەسەرە هەموو رۆژێك دووبارە بكەنەوە یان دوو یان سێجار لە هەفتەیەكدا تا دوو مانگ بەردەوام بن.
ئەو ئەنجامەی كە دەست دەكەوێت دوای یەكەم چارەسەر هیچ هەستی پێ ناكرێت، بەڵام تا زیاتر بەكاربهێنرێت زیاتر هەست بە نەمانی تاڵە سپییەكانی قژ دەكرێ.

سەرچاوە/womansenergy





وشە - ئاوات ئازاد