یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، راهێنه‌ری كڕواتیی یانه‌كه رادان گاسانین و ستافی مه‌شقی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی، ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش قبوڵیان كردووه، شاره‌زایان و چاودێرانی بارودۆخی یانه‌ی هه‌ولێریش پێیان وایه، راهێنه‌ر و ستافه‌كه‌ی دوورخراونه‌ته‌وه.
یانه‌كه له سۆشیال میدیای خۆیدا ئه‌مشه‌و بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه تێیدا هاتووه "دەستەی کارگێریی یانەی ھەولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا چەندان بریاری گرنگی دا، له‌وانه رەزامەندیی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی راھێنەری کڕواتی رادان گاسانین لە پۆستی راھێنەرایەتیی تیپەکە درا، هه‌روه‌ها رەزامەندیی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی راھێنەری توانای جەستەیی کڕواتی دۆجی باکۆڤیچ درا ".
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه " دوورخستنەوەی راھێنەری گۆڵپارێزان کاوە ئیبراھیم لە پۆستەکەی، هه‌روه‌ها بە شێوەیەکی کاتی "تەھا قادر" ئەرکی راھێنەرایەتیی یانەکە دەکات تا دەستنیشانکردنی راھێنەرێكی نوێ".
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی عێراقدا ئه‌نجامه‌كانی جێی ره‌زامه‌ندیی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌كه نین، به جۆرێك تیپه‌كه له كۆی 18 یارییدا 4 بردنه‌وه، 7 دۆڕان و 7 یه‌كسانبوونی هه‌یه، تیپه‌كه ئێسته له پله‌ی 15ی ریزبه‌ندییه و 19 خاڵی هه‌یه.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه راهێنه‌ر و راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی ده‌ستیان له كاركێشابێتهوه، به‌ڵام چاودێرانی تۆپی پێ و شاره‌زایانی یانه‌ی هه‌ولێر، پێیان وایه راهێنه‌ره‌كه له‌سه‌ر كار لادراوه.
په‌یام فه‌تحوڵڵا، كه ئاماری ئه‌نجامه‌كان و مێژووی یانه‌ی هه‌ولێری له كتێبێكدا نووسیوه‌ته‌وه، به وشه سپۆرتی گوت: پێشبینیی ده‌كرا رادان دوای ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام پێم وایه یانه‌ی هه‌ولێر زووتر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی داوه".
گوتیشی: "پێم وایه رادان هێشته ده‌یویست له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت".
به‌یار ئیسماعیل وێنه‌گر و میدیاكاری وه‌رزشییه و له یانه‌ی هه‌ولێر نزیكه، ئه‌و بۆ وشه سپۆرت بۆچوونێكی تری هه‌بوو "پێم وایه رادان ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌نجامه‌كانی زۆر خراپ بوون، ده‌بوو ئه‌و بڕیاره بدات له پێناو پاراستنی ناوی خۆی له بواری راهێنه‌ریدا".
هه‌روه‌ها ئاراس رواندزی، رۆژنامه‌وان و ره‌خنه‌گری وه‌رزشی، له باره‌ی بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ری هه‌ولێر، بۆ وشه سپۆرت گوتی: پێم وانییە رادان بە ویستی خۆی دەستی لەکارکێشابێتەوە، چونکە سەرەتا وا بڕیاربوو ئه‌و راهێنه‌ره تیپێک لە یاریزانانی کورد بۆ ساڵانی ئاییندە دروست بکات و داوای ئەنجامی لێ نەکرێ، بەڵام دەستەی کارگێڕی بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکەی و لابردنی زوومی جەماوەر و ئەو فشارە زۆرەی سەریانه، ئەو بڕیارەیان داوە".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دیارە لە رابردووش‌دا کاری لەو شێوەیە لە یانەی هەولێر رووی داوە و زۆرجار زانیومانە راهێنەر بە ناچاری دەستلەکارکێشانەوەی پێ کراوە، بۆیە من پێم وایە ئەو دەستلەکارکێشانەوەیە ناچاری بووە".
رادان گاسانینی كڕواتی، ئه‌مه خولی دووه‌مه مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، پێشتر له 2013 راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌كه‌ی كرد و دواتر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.